10
ئەندرۆید 20, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android 10 بۆ مۆبایلی Galaxy Note 9

لە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دواین نەوەی زنجیرەی Galaxy Note ڕووکاری OneUI 2.0 ـی بنچینەکراوی لەسەر وەشانی Android 10 بۆ ڕەوانەکرا، سامسۆنگ دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی ڕووکارەکە بۆ مۆبایلی تەمەن زیاتر لە 1 ساڵەی Galaxy Note 9.

لە بڵاوکرایەکەی فەرمیدا، کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاندووە دەستیکردووە بە تۆمارکردنی بەکارهێنەرانی مۆبایلی Galaxy Note 9 بە مەبەستی ڕەوانەکردنی ڕووکاری OneUI 2.0 ـی بنچینەکراو لەسەر وەشانی Android 10. بە دڵنیاییەوە ئەم پڕۆسەیە خاوەنەکانی مۆبایلەکە لە کۆریای باشوور دەگرێتەوە، هەروەها ڕەنگە خاوەنەکانی مۆبایلەکە لە بەریتانیای مەزنیش بگرێتەوە. لە داهاتوودا بۆ خاوەنەکانی مۆبایلەکە لە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی جیهان زیاد دەکرێت.

ڕووکاری OneUI 2.0 ـی تایبەت بە ئامێرەکانی سامسۆنگ لەسەر وەشانی Android 10 بنچینەکراوە و سەرجەم تایبەتمەندییەکانی وەشانەکە لەخۆ دەگرێت. گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ڕووکارەکە، بریتین لە دیزاینکردنەوەی ئەپی Camera، ڕێکخستنەوەی ڕووکار و زیادکردنی تۆمارکەری ڕوونما و زیاتر.

بۆ بەدەست گەیشتنی ڕووکارەکە، پێویستە لە ئەپی Samsung Members ـدا خۆت تۆمار بکەیت.

سەرچاوە Android Police
بۆچونی تۆ