سامسۆنگ

کاتی نمایشکردنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 بە کاتی هەولێر

چەند کاتژمێرێکی کەممان ماوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی Unpacked لە لایەن سامسۆنگەوە تایبەت بە نمایشکردنی نوێترین نەوە لە زنجیرە مۆبایلی گالەکسی نۆت بە ناوی گالەکسی Note 10 ـەوە.

وا بڕیارە سبەینێ ڕێکەوتی 7 ـی مانگی 8 کۆمپانیای سامسۆنگ پەردە لەسەر مۆبایلی گالەکسی Note 10 لە کۆنگرەی Unpacked ـدا لاببات، کۆنگرەکە لە هۆڵی Barclays Center ـی شاری نیویۆرکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا لە کاتژمێر 11 ـی شەو بە کاتی شاری هەولێری پایتەختی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ 2 جۆر لە مۆبایلی گالەکسی Note 10 بە ناوەکانی گالەکسی Note 10 و گالەکسی Note 10 Plus ـەوە نمایش بکات و خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus یاخود Exynos 9825 ببن و لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرا و لە پێشەوە خاوەن کامێرایەک ببن.

هەروەها پێشبینی دەکرێت نرخی مۆبایلە نوێیەکانی گالەکسی Note 10 لە 1,126$ ـەوە دەست پێ بکەن.

وەکو هەموو جارێک لە بۆنە گرنگەکاندا، بۆ ئەمجارەش کەی ئای تی ئێن ڕووماڵی تایبەتی دەبێت لە کاتی نمایشکردنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 ـدا. سبەی شەو چاوتان لەسەر پەڕەی فەرمی کەی ئای تی ئێن ببێت لە فەیسبووک.

پەیوەندیدار:

6 ئاب، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828