سامسۆنگ
12, تشرینی یەکەم 2019
دەنگۆ: جۆرێکی بچووکتر و نرخ هەرزانتر لە مۆبایلی گالەکسی Note 10 بەردەست دەکرێت

لە مانگی 8 ـی ئەمساڵ و ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی گالەکسی Note 10، پڕوپاگەندەکان لەسەر بەردەستکردنی جۆرێکی بچووکتر و نرخ هەرزانتری مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ بەردەوامییان هەیە تاوەکو ئەم ساتە.
بە پێی سەرچاوەیەکی نەزاندراو بێت لە لایەن GSMArena ـەوە، سامسۆنگ ناوی گالەکسی Note 10 Lite ـی بۆ جۆرە بچووک و نرخ هەرزانەکەی گالەکسی Note 10 دیاری کردووە کە لە ئایندەیەکی نزیکی داهاتوودا بەردەست دەکرێت. تەنانەت ژمارەی مۆدێلی مۆبایلەکەش دزەی پێکراوە و ژمارەکەی SM-N770F دەبێت. بەڵام، بەداخەوە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە چووک و نرخ هەرزانەکەی گالەکسی Note 10 ئاشکرا نەکراون. بەڵام گومان لەوەدا نییە کە مۆبایلەکە بە هەمان شێوەی مۆبایلەکانی دیکەی گالەکسی Note 10 خاوەن قەڵەمی S Pen دەبێت، لەبەر ئەوەی مۆبایلێکی زنجیرەی Note ـە.

دەنگۆ هەیە کە قەبارەی مۆبایلی نوێی گالەکسی Note 10 Lite بچووکتر دەبێت لە چاو مۆبایلەکانی Note 10 و +Note 10 و نرخیشی هەرزانتر دەبێت، هەروەها ڕەنگە خاوەن 1 یان 2 کامێرا بێت لە پشتەوە و بە گشتی تایبەتمەندییەکانی کەم بن.
چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکە لە چەند هەفتەیەکی کەمی داهاتوودا بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.