ئۆپۆ
14, ئایار 2024
بەفەرمی مۆبایلی Oppo K12x بە کامێرای 50 مێگاپیکسڵی و بارگاوی کەرەوەی 80 وات نمایش کرا
ئەمڕۆ ئۆپۆ بە بێدەنگی مۆبایلی OPPO K12x نمایش کرد، نرخی دەستپێکی بریتییە لە 180 دۆلار. چیپسێتی مۆبایلەکە بریتییە لە Snapdragon 695، بە ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت بەردەست دەبێت. ڕوونماکەی لە جۆری OELD و قەبارەی 6.67 ئینجە و ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.
پشتگیری لە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم دەکات و بە بیرگەی 256 گێگابایت و 512 گێگابایت بەردەست دەبێت و دەرچەی SD Card لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای پۆرترەیت ڕوونی 2 مێگاپیسکڵە، هەروەها کامێرای سێڵفیش ڕوونی 16 مێگاپیکسڵە.
پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 5,500 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات، کە دەتوانێت تەواوی پاترییەکە لە 50 خولەک بارگاوی بکاتەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.