10
گووگڵ 15, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

گووگڵ مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL ڕاگەیاندن؛ کامێرا و ڕوونمای باشتر و دیزاینی نوێ

مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL پێش ڕاگەیاندنیان بە دزەپێکراوترین مۆبایلەکان ناسران، بە جۆرێک کە تەنانەت سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکان لە لای خەڵک ڕوون بوون، ئەمڕۆ گووگڵ بە فەرمی کۆتایی بە چاوەڕوانییەکان هێنا و مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL لە نیویۆرک ڕاگەیاندن.

مۆبایلەکانی Pixel 4 و Pixel 4 XL بە 3 ڕەنگی نوێوە بەردەست دەبن، سپی و ڕەش و پڕتەقاڵی تایبەت. داواکاری پێشوەختە بۆیان دەستی پێکردووە و لە 24 ـی ئەم مانگە بە تەواوی لە بازاڕەکان بەردەست دەبن.

 

 

  • مۆبایلی Pixel 4 لە 799$ و Pixel 4 XL لە 899$ دەست پێ دەکات.

 

ڕوونمای Pixel 4 XL ڕوونییەکەی Quad HD ـە و بە وردی نیشاندانی 1440×3040 ـە لە کاتێکدا Pixel 4 ڕوونییەکەی Full HD+ـیە واتا 1080×2280 ـن. هەردووکیان ڕوونماکەیان بە خێرایی 90 هێزتر لە چرکەیەکدا نوێ دەبنەوە، کە ئەمە ئەو تایبەتمەندییە دیارەیە کە لە پیکسڵەکاندا هەیە، گووگڵ بە ڕوونمای نەرم ناوی دەبات. بەکارهێنەر دەتوانێت ئەم ڕێژەیە بە ئارەزووی خۆی له 60hz بۆ 90hz دەستکاری بکات.

 

لە ڕووی خێرایی و ڕەقەکاڵای چالاکییەوە، هەردووکیان هەمان توانایان هەیە. لەسەر پڕۆسێسەری بەهێزی سناپدراگۆن 855 کار دەکەن. بیرگەیان بە فراوانی 128 گێگابایتە لەگەڵ ڕامێک بە فراوانی 6 گێگابایت، لە کاتێکدا بە هەڵبژاردەی 64 گێگابایتیش بەردەست دەبن. Pixel 4 XL ـی نوێ پاترییەکی بە فراوانی 3,700 میلی ئەمپێری هەیە، برا بچووکەکەشی پاترییەکەی بە فراوانی 2,800 میلی ئەمپێرە.

 

لە بەشی سەرەوەی مۆبایلەکاندا، 2 هەستەوەری نوێ هەیە کە دانەیەکیان هەستەوەری نوێی تایبەتی گووگڵە بۆ کردنەوەی مۆبایل بە ڕووخسار، وەڵامێکە بۆ Face ID ـی ئەپڵ، کە لە کردنەوەدا زۆر خێرایە. هەروەها ئەوەی دیکەشیان هەستەوەرێکە بە ناوی Motion Sense کە بەمە دەتوانین هەندێک جوڵەی تایبەت بە دەستمان بکەین و فەرمان بە مۆبایلەکە بدەین.

 

بەهۆی هەستەوەری Motion Sense، بەکارهێنەر دەتوانێت کارپێکردنی مۆسیقا و گۆرانیەکان و پەیوەندی هاتوو کۆنتڕۆڵ بکات بێ ئەوەی کرتە لە ڕوونما بکرێت، ئەویش تەنها بە جوڵاندنی دەستت بە شێوەی شەپۆل. ئەم تایبەتمەندییە ئارەزوومەندانەیە و دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا چالاک یان ناچالاک بکرێت.

 

گووگڵ بۆ ئەم ساڵ هاوێنەی Telephoto Portraitـی بۆ کامێرای Pixel 4 بەکارهێناوە، یارمەتی دەدات 2 هێندە نزیککردنەوەی ئۆپتیکەڵی و فۆکەس بکات کە بە ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە. کامێراکەی دووانە هاوێنەییە بە ڕوونی 12.2 مێگاپێکسڵە. لەگەڵ دانانی کامێرایەکی دووانە بۆ یەکەمجار لە مۆبایلەکانی پێکسڵ، گووگڵ بەهۆی باشترکردنی نەرمەکاڵای و بەکارهێنانی تەکنیکی نوێ، دۆخی Night Modeـی بۆ مۆبایلەکە زیاد کردووە کە یارمەتی دەدات ڕووناکی زیاتر لە کاتی شەودا وەربگرێت. جگە لەوەی تایبەتمەندی HDR بوونی هەیە کە وێنەکان بە ڕووناکی ڕێک و ڕاستەقینە پێشان دەدات، بەکارهێنەر دەسەڵاتی هەیە ڕێژە ڕووناکی و سێبەر لە هەموو وێنە و دۆخەکانی کامێرا دەستکاری بکات. ئەمانە نوێکارییەکانی گووگڵ Pixel ـن بۆ کامێرا.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Pixel 4 گووگڵ هەواڵ
بۆچونی تۆ