ئۆپۆ
11, نیسان 2024
مۆبایلەکانی ئۆپۆ و وەن پڵەس زیرەکی دەستکردیان بۆ بەردەست دەکرێت

مۆدێلی زمانی گەورەی زیرەکی دەستکردی Gemini Ultra 1.0ی کۆمپانیای گووگڵ لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ مۆبایلەکانی وەن پڵەس و ئۆپۆ بەردەست دەکرێت. ئەم هەواڵە لە کۆنفرانسی Google Cloud Next 2024 ئاشکرا کرا. مۆدێلی زمانی گەورەی زیرەکی دەستکردی Gemini چەندین ئاستی هەیە، Nano بچووکترینە و لەسەر زنجیرە مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 8 جێگیر کراوە، Ultra گەورەترینە و لە ئەرکە ئاڵۆزەکان تێدەگات و لەسەر چاتبۆتی Gemini جێگیر کراوە و لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ مۆبایلەکانی وەن پڵەس و ئۆپۆ بەردەست دەکرێت.
لە پاڵ Gemini، مۆبایلەکانی ئۆپۆ و وەن پڵەس چەند تایبەتمەندییەکی Google Cloud AI بۆ بەردەست دەبێت کە دیاری نەکراوە کام تایبەتمەندییانەن. زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.