ئای ئۆ ئێس
16, تشرینی یهكهم 2019
بە فەرمی یاری League of Legends: Wild Rift بۆ مۆبایل و سەکۆکانی Console بەردەست دەبێت

کۆمپانیای گەشەپێدەری یاری Riot لە پلانیدایە یارییەکی دیکە لە زنجیرەی League of Legends ڕابگەیەنێت کە ئەم جارەیان بۆ مۆبایلە و لە ساڵی 2020 بەردەست دەبێت، هەروەها بۆ سەکۆکانی Console وەک PS4, Xbox Oneـیش بەردەست دەبێت.
کۆمپانیای Riot بە ڕاگەیاندن و بەردەستکردنی چەند یارییەکی نوێ بۆ مۆبایل و سەکۆکانی Console، ئاهەنگی 10 ساڵەی تەمەنی یاری بەناوبانگی League of Legends دەکات و یاری League of Legends: Wild Rift یەکێکە لەو یارییانەی کە کۆمپانیاکە لە ساڵی داهاتوو بەردەستی دەکات، ئەوانی دیکەش یارییەکانی جۆری تەقەکردن و کارد و پێکدادانن.
یاری League of Legends: Wild Rift پێشتر لە سەکۆی PC بەردەست بووە و بە هەمان شێواز بۆ مۆبایل بەر دەست دەبێت، بە نەخشەی نوێ و هەمان شێوازی یاریکردن! 5v5 دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانت بە پاڵەوان و جووڵەی تایبەت ڕووبەڕووی دوژمن ببیتەوە. دەتوانیت لێرە لە کۆگای گووگڵ پلەی پێشوەختە تۆمار بیت.

یاری Project A ئەو یارییە تەقەکردنەی کۆمپانیای Riotـە و لە جۆری تەقەکەری کەسی یەکەمە، یارییەکی ستراتیژی و سەرنجڕاکێشە بە گرافیکە باو و پاکەکانی یارییەکانی League of Legends. لە ساڵی داهاتوو بۆ سەکۆی PC و مۆبایلەکان بەردەست دەبێت:
/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_image/image/65476652/Screen_Shot_2019_10_15_at_9.35.12_PM.0.png)
یاری جۆری کاردەکەش ناوی Legends of Runeterraـە بە هەمان شێوە یارییەکی خۆڕایی نوێی کۆمپانیای ڕیۆت دەبێت و لە ساڵی داهاتوو بۆ سەکۆی PC و مۆبایل بەردەست دەبێت. یارییەکەش لە جۆری شەڕکردن و بردنەوەیە بە کاردەکان کە لەسەر بنچینەی ڕۆڵگێڕەکانی یاری League of Legendsـە و چەند ڕۆڵگێڕێکی دیکەش لە خۆ دەگرێت.

هێشتا ماوە و یاری Teamfight Tactics یارییەکی تری نوێی ستراتیژی شەڕکردنی دەستە دەستەیە کە 8 یاریکەر لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لە خۆ دەگرێت. دەتوانیت لێرە لە کۆگای گووگڵ پلەی پێشوەختە تۆمار بیت.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.