ژیری دەستکرد AI 21, ئایار 2025

تایبەتمەندی Live Mode کامێرا بۆ گەڕانی گووگڵ زیاد دەکرێت

ڕۆژی ڕابردوو لە بۆنەی Google I/O، گووگڵ دوو ڕێگەی نوێی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەر دەتوانێت دەستی بگات بە تایبەتمەندی Live Mode، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە پرسیار دەربارەی هەر شتێک بکەیت لە کامێرای مۆبایلەکەت دەردەکەوێت. تایبەتمەندییەکە بۆ گەڕانی گووگڵ و ئەپی Gemini لەسەر سیستەمی iOS بەردەست دەبێت.
تایبەتمەندییەکە ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا وەکو بەشێک لە پرۆژەی Astra، دواتریش بۆ Gemini Live لەسەر ئەندرۆید بەردەست کرا.
تایبەتمەندییەکە تاکو کۆتایی هاوینی ئەمساڵ بەردەست نابێت، بەڵام بە شێوەی تاقیکاری بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی Google Labs بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ