10
ئەپ و نەرمەکاڵا 17, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

چۆنیەتی یاری پێ کردنی Call of Duty: Mobile لەسەر کۆمپیوتەر

یارییە خێرا بڵاوەبووەکەی ئەمڕۆی مۆبایل Call of Duty: Mobile هاوشێوەی پەبجی مۆبایل دەتوانرێت لەسەر کۆمپیوتەر یاری پێ بکرێت ئەمەش جێی دڵخۆشی ئەو یاریکەرانەیە کە ئارەزووی یاری تەختەکلیل و ماوس دەکەن.

وەک دەزانین یاری Call of Duty یاری بەناوبانگی کۆمپانیای Activisionـە، لە ڕۆژی 1ـی 10 جۆرێکی دیکە لە زنجیرەکانی یارییەکە بە ناوی Call of Duty: Mobile بۆ مۆبایلەکان بەردەست کرا و لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا 100 ملیۆن داگرتنی تۆمار کرد. جگە لەوەی لە مۆبایل یاری پێ دەکرێت، یاریکەر دەتوانێت لەسەر کۆمپیوتەریش بە تەختەکلیل و ماوس بە ئاسانی یاری Call of Duty: Mobile داگرێت.

چۆنیەتی کارپێکردنی Call of Duty: Mobile لەسەر کۆمپیوتەر:

سەرەتا کارپێکەر(Emulator)ـی GameLoop لەسەر کۆمپیوتەر دابگرە، GameLoop ئەو ناوە نوێیەی نەرمەکاڵای Tencent Gaming Buddyـیە کە هەمان ئەو کارپێکەری سیستەمەیە کە یارییەکانی مۆبایل کار پێ دەکات بەڵام لە ژێر ناوێکی نوێ. لێرەوە دایبگرە.

دایبمەزرێنە و پاشان لە پەڕەی سەرەکی کرتە لە دووگمەی Game Center بکە و لە خوارەوە وێنەی یاری Call of Duty: Mobile دەبینیت، کرتە لە Download بکە بۆ داگرتن.

how to play call of duty mobile on pc emulator guide tencent gameloop

دوای ئەمە چاوەڕێ بکە تا یارییەکە دادەگیرێت.

چۆنیەتی دەستکاریکردنی گرافیک و بەرزکردنەوەی FPS لە یارییەکە:

  • لە پەڕەی سەرەکی کرتە لە وێنۆچکەی لیست بکە کە لە شێوەی 3 هێڵی بچووکە لە سەرەوە-ڕاست.

  • کرتە لە Setting بکە و لە بەشی Engine ڕێکخستنەکانی گرافیک دەبینیت. بۆ یارییەکی مۆبایلی خێرای وەک Call of Duty: Mobile پێشنیازی گرافیکێکی نزم دەکەین، بەڵام بێگوومان ئەگەر دەتەوێت هەست بە گرافیکە باشەکانی یارییەکانی ئەمڕۆی مۆبایل، ئەوا لە بەشی Resolution ڕوونی یارییەکە بەرز بکەرەوە.

بۆچونی تۆ