هەواڵ 22, کانوونی یەکەم 2025

هواوەی زنجیرەی نۆڤا 15ی بە دیزاین و کامێرای نوێوە نمایش کرد

هواوەی ئەمڕۆ لە چین سێ مۆبایلی نوێی نمایش کرد کە بریتیین لە Huawei nova 15, 15 Pro, 15 Ultra. جۆری پرۆ و ئەڵترا زۆرینەی تایبەتمەندییەکان لە یەک دەچێت. خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.84 ئینجین لە جۆری LTPO OLED بە ڕوونی 1,320 * 2,856 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 4,000 نیت و کامێرای سێڵفیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە. جۆری ئەڵترا 3 کامێرای 50 مێگاپێکسڵی هەیە لە بەشی پشتەوەی کە سەرەکی و گۆشە فراوان و دووربینین. کامێرای سەرەکی پشتگیری لە OIS دەکات و کامێرای دووربینی توانای 3.7 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە. جۆری پرۆ کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای دووربینی 12 مێگاپێکسڵە. هەردوو مۆبایلەکە خاوەن بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

جۆری پرۆ

هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی 9010S لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن پاتری 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرین بە پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و جۆری ئەڵترا پشتگیری لە 50 وات بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش دەکات.

جۆری ئەڵترا

هەرچی جۆری ئاساییە، خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجییە بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز. کامێرای سێڵفی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکی دواوەی هەمان ڕوونییە و کامێرای تێلەفۆتۆشی هەیە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ. چیپسێتی Kirin 8020 لەسەر جێگیر کراوە و هاوشێوەی جۆری پرۆ و ئەڵترا پشتگیری لە پەیوەندی بە مانگی دەستکردەوە دەکات. پاتری و هێزی بارگاوی کەرەوەکەی هاوشێوەی جۆری پرۆیە و بڕوانامەی IP65 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

جۆری ئاسایی

نرخی زنجیرە مۆبایلەکە لە چین:

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ