هەواڵ 25, تشرینی دووەم 2025

هواوەی بە چەندین گۆڕانکارییەوە مۆبایلە چەماوەکەی نوێ کردەوە

هواوەی مۆبایلی چەماوەی Mate X7 نمایش کرد کە خاوەن بڕوانامەی IP59 ـیە و چیپسێتی 9030 Pro لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای تێلەفۆتۆی نوێی هەیە و پاترییەکەی کەمێک گەورەترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی.

لە کاتی داخستنی خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.49 ئینجییە لە جۆری OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و لە کاتی کرانەوەی ڕوونماکەی دەبێت بە 8 ئینج. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆی 50 مێگاپێکسڵیش لە خۆ دەگرێت بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ. هەروەها کامێرای گۆشە فراوانی بە ڕوونی 40 مێگاپێکسڵ هەیە و دوو کامێرای سێڵفی هەیە کە ڕوونیان 8 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکەی قەبارەی 5,600 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 66 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات. نرخی دەستپێکی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,830 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ