10
ئای ئۆ ئێس 20, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

5 ئەپ و یاری دیاریکراوی ئەم هەفتەیەی مۆبایل (ئەندرۆید – iOS) دابگرە

لە Kitn هەمیشە هەڵبژاردەمان بۆ ئەپەکانی ئەندرۆید و iOS هەبووە و ئەمجارەش هەڵبژاردەیەک لە ئەپە بەسوودەکانی ئەو سیستەمانە بە ئێوەی خوێنەر پێشان بدەین کە لەلایەن ماڵپەڕی Android A، کە لەم هەفتەیەدا زۆرترین داواکارییان لەسەرە. 5 ئەپ و یاری بۆ ئەم هەفتەیە دابگرە و کرتە لە هەر بەستەرێک بکە لە ژێری ئەپەکان بۆ داگرتن.

Vectronom

یارییەکی بێوێنەی نهێنی مەتەڵە. بەهۆی جوڵە و پێشهاتە میکانیکیەکانەوه تووشی ئاستەنگی زۆر دەبیت کە لەوانەیە هەر قۆناغێک بە ماوەیەکی زۆر ببڕیت. بە کرتە کردن دەجوڵێیت و بە گوێگرتن لە موزیکەکە و زیرەکی خۆت ڕێڕەوە ڕاستەکەی خۆت دیاری ئەکەیت و ئەگەر نا دەدۆڕێیت.

Music Zen

ئەپی Music Zen ئەپێکی نوێی دەگمەنی دەنگییە. چەندین جۆر مۆسیقا لە خۆ دەگرێت کە تایبەتن بە ئارامی بەخشین و خۆشحاڵکردنی گوێگر. هەندێک نمونەی مۆسیقا و دەنگ وەک تەقاندنی بڵقە نایلۆنەکان، دەنگی باران و زۆرتری ئەو دەنگانەی سەرنجڕاکێشن. ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەپەکە خۆڕاییە، لە کاتێکدا بۆ بەکارهێنانی زۆرێک لەم ئەپانە دەبێت پارە بدەیت، بەڵام بێگووماا Music Zenـیش بۆ دەستەبەرکردنی تایبەتمەندی زیاتر مانگانە بڕە پارەیەک دەدەیت.

Bad North: Jotunn Edition

یارییەکی تەواو ستراتیژییە. دوای ئەوەی باوکت لەلایەن ڤایکینگەکانەوە دەبرێت، دەبیتە ڕۆڵگێڕێکی فەرمانڕەوا. ڕووبەڕووی هێرشەکانیان دەبیتەوە بە بەرگریکردن لە شوێنەکەت. یارییەکە کەشێکی جیاواز و گرافیکێکی جوان و مۆسیقایەکی سەرنجڕاکێشی هەیە کە یاریکەر دەباتە ژینگەیەکی تایبەتەوە. بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە خۆڕایی نییە و بە نرخی 5$ـە.

Volume Control Panel Pro

ئەپێکی پڕۆفیشناڵە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی دەنگی مۆبایلەکەت. پێوەکراوێک بۆ سەر ڕووکاری بەکارهێنەر زیاد دەکات و بەمەش دەتوانێت لە یەک شوێندا ئاگاداری ئاستی دەنگی بەرنامەکانی بێت، نموونە مۆسیقا، زەنگی ئاگادارکەرەوه و پەیوەندییەکان. بە هەبوونی چەند ڕێکخستنێک و ڕووکار Theme وا لە ئەپەکە دەکات باشتر بێت لە کۆنتڕۆڵکردنی دەنگەکان لە زۆرێک لەو مۆبایلانەی کە لە ناو خۆیاندا جێگیرن. نرخی 0.99$.

Zombieland Double Tapper

یارییەکی سەرەکی ئەم هەفتەیەی مۆبایلەکانە و لەلایەن Sony Pictures Televisionـەوە بڵاوکراوەتەوە. لە جۆری RPG و گەڕان و دۆزینەوەیە، بۆ هەر قۆناغێک خۆت بەهێزتر ئەکەیت و بە کوشتنی زۆمبییەکان لە ناوچەی زۆمبی پارە بە دەست دەهێنیت کە بۆ باشترکردنی پاڵەوانەکان و چەکەکانت بەسوود دەبێت.

سەرچاوە Android Authority
بۆچونی تۆ