رەقەکاڵا
10, کانوونی دووەم 2025
تەلەڤزیۆنە نوێیەکانی سامسۆنگ وێنەدانەوەی ڕووناکییان کەمترە و ژیری دەستکرد لە خۆ دەگرن
سامسۆنگ هەمان چینی کەم کردنەوەی وێنەدانەوە ڕووناکی لە چەند زنجیرە تەلەڤزیۆنێکی ئەمساڵی بەکاردەهێنێت کە پار ساڵ تەنها لە مۆدێلی S95D دیدەنیمان کرد.
سامسۆنگ تەلەڤزیۆنی S95F QD-OLED نمایش کرد کە ڕووناکییەکەی دەگاتە 4,000 نیت. هەروەها ئەو چینەی کەوا وێنەدانەوەی ڕووناکی کەم دەکاتەوە زۆر باشتر کراوە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 165 هێرتز.
بۆ یەکەمین جار سامسۆنگ چینەکە بۆ زنجیرەی Neo QLED بەکار دەهێنێت، مۆدێلی QN90F زنجیرەکە بە هەردوو ڕوونی 4K و 8K چینەکەی بۆ بەکارهاتووە.
تەلەڤزیۆنە Mini LED بە قەبارەی زۆر زەبەلاح بەردەست دەبن، مۆدێلی QN90F تاکو قەبارەی 115 ئینج بەردەست دەبێت و مۆدێلی QN80F تاکو قەبارەی 100 ئینجی بەردەست دەبێت. بەڵام تاکو ئێستا هیچ یەک لە تەلەڤزیۆنەکان تایبەتمەندی Dolby Vision لە خۆ ناگرن کە شتێکی زۆر فەلسەفییە!
تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکردی تەلەڤزیۆنەکان لە ژێر ناوی Vision AI ڕاگەیەندران وەکو بەرزکردنەوەی ڕوونی، ڕێکخستن و باشترکردنی دەنگ، ڕێکخستنی و نوێ کردنەوەی ناوەڕۆکی HDR، هەروەها تایبەتمەندییەک نوێ بە ناوی Click to Search کە دەتوانیت گەڕان بۆ هەر شتێک بکات کە لە تەلەڤزیۆنەکە دەردەکەوێت، وەک، خواردن، جل و بەرگ و ئەکتەر و ناوچەکان. تایبەتمەندی Samsung Food دەتوانیت رەچەتەی خۆراکەکانت پیشان بدات. هەروەها Live Translate دەتوانێت ژێرنووسەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ حەوت زمان وەربگێڕێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.