10
گووگڵ 26, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لەمەودوا قەدبڕی نوێی “new.” ـی گووگڵ لەگەڵ خزمەتگوزاری Google Calendar ـیشدا کار دەکات

کۆمپانیای گووگڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا قەدبڕێکی نوێی بە ناوی “new.” ـەوە ئاشکرا کرد بە مەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ بەکارهێنەرانی ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ.

لە سەرەتادا، قەدبڕەکە لەگەڵ خزمەتگوزاری Google Docs ـدا کەوتە کار و بە نووسینی “docs.new” لە وێبگەڕدا، بەڵگەنامەییەکی بەتاڵی بۆ درووست دەکردیت و پێویستی نەدەکرد بچیتە نێو خزمەتگوزارییەکە و بە چەند هەنگاوێک بەڵگەنامەییەکی بەتاڵ درووست بکەیت. لە پاشان لەگەڵ خزمەتگوزاری Google Keep ـدا کەوتە کار و بە نووسینی “keep.new”، تێبینییەکی بەتاڵی بۆ دەکردیتەوە. ئێستا قەدبڕەکە لەگەڵ خزمەتگوزاری Google Calendar ـی تایبەت بە ڕۆژژمێردا کار دەکات و دەتوانیت بە نووسینی “cal.new” یاخود “meeting.new”، پەڕەیەکی بەتاڵی ڕۆژژمێری Google Calendar درووست بکەیت.

https://twitter.com/googlecalendar/status/1187374489719455745?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1187374489719455745&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.theverge.com%2F2019%2F10%2F25%2F20931829%2Fgoogle-calendar-new-shortcut-browser-top-level-domain

گووگڵ دەیەوێت لە ماوەیەکی نزیکدا قەدبڕەکە بۆ سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی دیکەی زیاد بکات. گرنگترین خزمەتگوزاری کە پێویستی تەواوەتی بە زیادکردنی قەدبڕەکە هەیە بۆی، خزمەتگوزاری Gmail ـە.

قەدبڕەکەت بەکارهێناوە؟

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ