ئامێرە هەمەجۆرەکان 18, نیسان 2024

هەردوو بیستۆکی Nothing Ear و Ear a بە پشتگیری کردن لە ChatGPT نمایش کران

دواین بیستۆکەکانی کۆمپانیای Nothing بە دوو دیزاین و نرخی جیاواز نمایش کران، Nothing Ear کە نرخی 149 دۆلارە و Nothing Ear a نرخی 99 دۆلارە.

جۆری Ear a هەروەکو مۆبایلی Nothing Phone 2a تایبەتمەندی کەمتر لە خۆ دەگرێت بەراورد بە جۆری Nothing Ear. هەروەها Nothing چاتبۆتی ChatGPT لەگەڵ ببستۆکەکان تێهەڵکێش کردووە وەکو یارمەتی دەری ژیری دەستکرد دەتوانیت سوودیان لێ وەربگریت.

 

بیستۆکی Nothing Ear

بیستۆکەکە پشتگیری لە LHDC 5.0 و کۆدیکی LDAC دەکات، هەروەها تایبەتمەندی لابردنی ژاوە ژاوی باشتر کراوە کە ئەلگۆریثمێکی نوێی بۆ پەرەپێدراوە کە بە شێوەیەکی خۆکارانە هەست بە بوونی ژاوە ژاو دەکات و تایبەتمەندییەکە چالاک دەکات.

 

پشتگیری لە Bluetooth 5.3 و پشتگیری لە پەیوەست کردنی دووانە ئامێر دەکات لە رێگەی Google Fast Pair و Microsoft Swift Pair.

پاترییەکەی بەرگەی 8.5 کاتژمێر دەگرێت بە بێ کار پێکردنی لابەری ژاوە ژاو، بە چالاککردنی تایبەتمەندییەکە بەرگەی 5.2 کاتژمێر دەگرێت، هەروەها بە بەرگەکەیەوە بەرگەی 40.5 کاتژمێر دەگرێت و بە دەرچەی USB-C و بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی Qi بارگاوی دەکرێتەوە.

 

بیستۆکی Nothing Ear a 

دیزاینی بەرگەکەی شێوە لاکێشەییە و بەهەر سێ ڕەنگی ڕەش، زەرد و سپی بەردەست دەبێت. پشتگیری لە LHDC 5.0 و کۆدیکی LDAC دەکات.

پاترییەکەی بەرگەی 9.5 کاتژمێر لە کار کردن دەگرێت بە بێ چالاک کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو و بەرگەی 5.5 کاتژمێر دەگرێت بە چالاک کردنی تایبەتمەندییەکە، هەروەها بە بەرگەکەیەوە پاترییەکەی بەرگەی 42.5 کاتژمێر دەگرێت و تەنها بە دەرچەی USB-C بارگاوی دەکرێتەوە.

سەرچاوە GSM Arena The Verge
تاگەکان Nothing نەثينگ
بۆچونی تۆ