10
مۆبایل و تابلێت 27, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

وێنە زیندووەکانی مۆبایلی Redmi Note 8T دزەیان پێکرا

تاوەکو ئەم ساتە، مۆبایلی Redmi Note 8 یەکێک لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی کۆمپانیای شاومییە کە خواستێکی ئێجگار زۆری لەسەرە بە هۆی تایبەتمەندییە زۆرەکەی و نرخە هەرزانەکەی. بەڵام مۆبایلەکە خاوەن تایبەتمەندی NFC نییە، وا دیارە جۆرێکی دیکە لە مۆبایلەکە بە هەبوونی تایبەتمەندی NFC ـەوە بەڕێوەیە.

چەند وێنەیەکی زیندووی نافەرمی مۆبایلی نوێی Redmi Note 8T بڵاو کرانەوە کە تێیدا دیزاین و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکەن. لە وێنەکاندا بەدیار دەکەوێت کە مۆبایلی Redmi Note 8T خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.3 ئینجی داپۆشراو بە شووشەی Gorilla Glass 5 دەبێت. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرا دەبێت و ڕوونی کامێرا سەرەکییەکەی 48 مێگاپێکسڵ دەبێت و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەک دەبێت کە لەسەر نۆچە دڵۆپەییەکەی سەر ڕوونماکەی جێگیر دەکرێت. پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و پێشبینی دەکرێت خاوەن ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی 64 گێگابایت ببێت. هەروەها خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە تایبەتمەندی NFC دەکات.

وێنەیەکی دیکەی مۆبایلەکە لەگەڵ پاکەتەکەیدا بڵاوکراوەتەوە و پشتڕاستی دەکاتەوە کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 18 وات دەکات.

ڕوون نییە کە چ کاتێک مۆبایلی Redmi Note 8T نمایش دەکرێت و بەردەست دەکرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ