ئەپڵ 31, تشرینی یه‌كه‌م 2019

دەنگۆ: سەرجەم ئایفۆنە پشتگیر لە 5G ـییەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن چیپی 5 نانۆمەتری دەبن

لەمەودوا دەنگۆ و پێشبینییەکان لەسەر ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی چڕ دەست پێدەکەن. ڕاپۆرتێکی نوێ دەڵێت سەرجەم ئایفۆنە پشتگیر لە 5G ـییەکانی ساڵی داهاتوو خاوەن چیپی 5 نانۆمەتری دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی Nikkei بێت، ساڵی داهاتوو ئەپڵ پڕۆسێسەری A14 Bionic لەسەر سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکانی بە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـییەوە جێگیر دەکات. هەروەها بۆ یەکەمجار و بەر لە هەموو کۆمپانیاکان، ئەپڵ چیپی قەبارە 5 نانۆمەتری بۆ سەرجەم ئایفۆنە نوێیەکانی بەکار دەهێنێت. ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئایفۆنە نوێیەکان خاوەن مۆدیەمی نوێی Qualcomm X55 5G دەبن.

ئەمە یەکەمجار نییە کە گوێمان لە هەبوونی پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـی ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی داهاتوو دەبێت، تەنانەت یەکەم جاریش نییە کە گوێبیستی پشتگربوونی هەر سێ ئایفۆنە نوێیەکەی ساڵی داهاتوو لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ببین. لە مانگی 7 ـی ئەمساڵدا پێشبینیکەری بەناوبانگ بەڕێز Ming-Chi Kuo ڕایگەیاند کە سەرجەم ئایفۆنەکانی ساڵی داهاتوو پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکەن، تەنانەت گوتیشی کە خاوەن مۆدیەمی نوێی Qualcomm X55 5G دەبن.

کۆمپانیای هواوەی چینیش لە ئێستادا کار لەسەر بەرهەمهێنانی چیپێکی قەبارە 5 نانۆمەتری دەکات بۆ ئامێرەکانی خۆی. ڕەنگە ئەپڵ پێش هواوەی بداتەوە لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی چیپە قەبارە بچکۆلانەکەدا.

چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا ئەپڵ 3 دانە ئایفۆن بە پشتگیریکردن لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـەوە ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ