10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 27, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

بە هۆی فرۆشی زۆرەوە، ئەپڵ بەرهەمهێنانی AirPods Pro دەکات بە دوو ئەوەندە

لە پێشووتردا پێگەی Bloomberg ڕایگەیاندبوو کە فرۆشتی بیستۆکی بێوایەری نوێی AirPods Pro سنووری پێشبینییەکانی تێپەڕ کردبوو، ئێستاش دەگوترێت ئەپڵ بەرهەمهێنانی AirPods Pro دەکات بە دوو ئەوەندە.

لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، پێگەی Nikkei Asian ئاشکرای دەکات کە ئەپڵ بە کۆمپانیای Luxshare Precision ـی بەرهەمهێنەری AirPods Pro ـی ڕاگەیاندووە تاوەکو بەرهەمهێنانی بیستۆکی بێوایەری AirPods Pro بکەن بە دوو ئەوەندە، بەمەش لە هەر مانگێکدا 2 ملیۆن دانە لە AirPods Pro بەرهەم دەهێندرێت.

هەروەها ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە ئەپڵ بە کۆمپانیاکانی Luxshare Precision و ژمارەیەک بەرهەمهێنەری چینی دیکەی ڕاگەیاندووە تاوەکو بە هەمان شێوە بەرهەمهێنانی نەوەی دووەمی بیستۆکی بێوایەری AirPods ـیش زیاد بکەن، بەڵام دیار نییە کە ڕێژە زیادکراوەکە چەند دەبێت.

بە هۆی نزیکبوونەوەی هەینی ڕەش (Black Friday) ـییەوە، خواستی AirPods Pro لە جاران زیاتر زیادی کردووە. لە ئێستادا کۆمپانیای Amazon بیستۆکە بێوایەرەکە بە نرخی 234.98$ دەفرۆشێت، نزیکەی 15$ کەمتر لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی.

لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا، بیستۆکی بێوایەری AirPods Pro بە تایبەتمەندییەکانی کەمکردنەوەی ژاوەژاو و نزیککردنەوەی دەنگی چواردەور و دیزاینێکی نوێ و نرخی دەستپێکی 249$ ـەوە ڕاگەیاندرا.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە MacRumors
بۆچونی تۆ