ئەپ و نەرمەکاڵا
28, تشرینی دووهم 2019
ئەپی 1984CAM بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە شێوەی کۆن دابگرە

1984CAM ئەپێکی نوێیە بۆ دروستکردنی ڤیدیۆیی کۆن بە تۆماری VHS 80s، هەروەها بوونی دانانی کاریگەری و ناونیشان و دەستکاریکردنی وێنە و گەورە و بچوککردنی ڤیدیۆکە. هەروەک ڕووکارێکی هاوشێوەی کامێرای کۆنی VHSی هەیە لەگەڵ بوونی دوگمەی پێویست لە لاتەنیشتەکانی بۆ چالاککردن و ناچالاککردنی مایکڕۆفۆن و تۆمارکردن و نزیک و دوورکردنەوە و زیاتریش…
هەر لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت ئەو ڤیدیۆییانەی پێشتریش تۆمارتکردوون بیانهێنیتە ناو ئەپەکە، و کاریگەرییان بخەیتەسەر و بیانکەیتە شێوەیەک کە وا دیاربێت 30 ساڵ لەمەوبەر تۆمارکراون، و لەگەڵیشیدا دەتوانیت ڕێکەوت و کاتی تۆمارکردنەکە و زیاتریش بخەیتە سەریان.
شایەنی باسە، ئەپەکە دوو وەشانی هەیە، یەکێکیان خۆڕاییە و تایبەتمەندییەکانی کەمێک سنوردارن، ئەوەی تریشیان بە پارەیە و لە کاتی کڕینی تەواوی تایبەتمەندییەکان دەکرێنەوە. ئەپەکە پشتگیری لە سیستەمی ئەندرۆید 4.3 بەرەو سەر دەکات.
1984CAM
دابەزاندن
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!