ئۆنەر
12, تشرینی یەکەم 2023
مۆبایلی چەماوەی Honor Magic Vs 2 نمایش کرا

مۆبایلی Honor Magic Vs 2 دووەم تەنکترین مۆبایلی چەماوەیە lە دوای مۆبایلی Honor Magic V2، لە کاتی کردنەوەیدا ئەستورییەکەی تەنها 5.1mm لە کاتی داخستنیش 10.7mmـە و کێشی تەنها 229 گرامە. ڕوونما بچووکەکەی قەبارەی 6.43 ئینجە ڕوونی 2,344*2,156 پیسکڵە و ڕووناکی دەگاتە 2,500 نیت. هەرچی ڕوونمای سەرەکییە، قەبارەی 7.9 ئینجە و ڕوونی 2,376*1,060 پیکسڵە، هەردوو ڕوونماکە لە جۆری AMOLEDـە بە پانێڵی LTPO و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و بڕوانامەی+HDR10.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 12 مێگاپیکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆ ڕوونی 20 مێگاپیکسڵە و توانای 40 هێندە نزیکردنەوەی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپیکسڵە.
بە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 کار دەکات. پاترییەکەی قەبارەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 958 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 1052 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.