ئای ئۆ ئێس 17, كانونی یه‌كه‌م 2019

چۆنیەتی سڕینەوەی لەزگەکانی Memoji لەسەر تەختەکلیلی iOS

ئەگەر بێزاریت لە دەرکەوتنی لەزگەکانی Memoji لەسەر تەختەکلیلی ئایفۆن، ئایپاد یاخود ئایپۆدەکەت، ئەم بابەتە فێرکارییە یارمەتیت دەدات تاوەکو لەزگەکان لەسەر تەختەکلیلی iOS ـەکەت بسڕیتەوە.

لە وەشانی iOS 13 ـەدا، ئیمۆجییە جوڵاوەکانی Animoji و Memoji دەتوانرێن وەکو لەزگە بەکاربهێندرێن، هەروەها لەسەر تەختەکلیلیش بە دیار دەکەون، تاوەکو بە ئاسانی بتوانیت لەگەڵ هاوڕێکانتدا هاوبەشییان پێ بکەیت.

چۆنیەتی سڕینەوەی لەزگەکانی Memoji لەسەر تەختەکلیلی iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings.
  • کردنەوەی بەشی General.
  • کردنەوەی بەشی Keyboard.
  • کوژاندنەوەی دوگمەی Memoji Stickers.

لە دوای جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە کورت و ئاسانانەی سەرەوە، چیدیکە لەزگەکانی Memoji لەسەر تەختەکلیلەکەت بەدیار ناکەونەوە، تاوەکو ئەو کاتەی کە دوگمەکە کارا نەکەیتەوە.

بۆچونی تۆ