10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 17, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

لە 50%ی ئایفۆنەکانی جیهان لەسەر وەشانی iOS 13 کار دەکەن

لەوانەیە لە سەرەتاکانی بەردەستبوونیدا کێشەی جۆراوجۆری هەبووبێت بەڵام ئەمە کاریگەری نەکردووەتەوە سەر هەڵبژاردەی بەکارهێنەرانی سیستەمەکە. لە دوایین ڕاپۆرتی ئەپڵ دەربارەی دواین وەشانی سیستەمی iOS 13 هاتووە تەنیا دوای 26 ڕۆژ و کەمتر لە مانگێک لە بەردەستکردنی، ئێستا 50%ـی ئایفۆنەکانی جیهان لەسەر وەشانەکە کار دەکەن، جێی دڵخۆشی ئەپڵە بەڵام خاوتر بووە لە وەشانی ڕابردوو iOS 12 کە لە ماوەی 23 ڕۆژدا توانی بگات بەم ڕێژە دامەزراندنە، جیاوازییەکی کەمە.

بێگوومان زۆربەی ئایفۆنەکانی تریش لەسەر iOS 12 کار دەکەن. ئەپڵ بەهۆی بەکارهێنانی کۆگای ئەپ ستۆرەوە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە دەتوانێت ئەم ئامارانە تۆمار بکات و، ئاماری ئایفۆنەکانی تریش ئەوەیە، 41%ـی ئایفۆنەکانی دیکە لەسەر iOS 12 جێگیرن و ئەوەی دیکەش 9% وەشانە کۆنەکانی ترە، کە 38%ـیان ئایفۆنەکانی تا 4 ساڵ لەمەوبەرن و 7% لەم ئایفۆنانە لەسەر وەشانی کۆن جێگیرن.

لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئەم ئامارە کەمێک کەمترە لە ساڵی ڕابردوو، بەڵام هێشتا ئەپڵ ئەو کۆمپانیایەیە کە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئامێرەکانی خۆی و دامەزراندنی ڕێژەیەکی زۆر لە وەشانەکانی سەرکەوتوو و خێرایە، ئەمەش ئاساییە لە کاتێکدا ئەمە بەرامبەرە بە دەیان ئاماری کۆمپانیاکانی تر کە ستراتیژی و بازرگانیان جیاوازە. دەربارەی ئامارەکانی وەشانی ئەندرۆید 10ـش هیچ ئامارێکی بڵاوکراوە لەلایەن گووگڵەوە نییە، ئەوەی ئێستا لە بەردەست بێت ئاماری وەشانی ئەندرۆید 9ـی پێشووە.

دواین ئاماری گووگڵ دەربارەی جێگیری وەشانەکانی خۆی، ئەندرۆید 9ـیە کە لە مانگی 5ـی ئەمساڵ بڵاوی کردەوە. زانیمان کە ئەندرۆید 9 تەنیا لەسەر 10.4٪ـی ئامێرەکانی ئەندرۆید جێگیرکراوە. بەرامبەر بەوە وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ 8 لەسەر زۆرترین ئامێرەکان جێگیرە بە ڕێژەی 27%. وەشانەکانی دیکەش بە ڕێژەی 15% بۆ 30%ـن.

 

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ