10
فەیسبووک 21, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

فەیسبووک دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی دۆخی تاریک (Dark Mode) بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی لە وێبدا

لە کۆنگرەی F8 ـی ئەمساڵدا، فەیسبووک ئاشکرای کرد کە بەمنزیکانە تۆڕی فەیسبووک لە وێب بە ڕووکارێکی نوێوە بۆ بەکارهێنەران نوێ دەکرێتەوە، لە پاڵ نوێکردنەوەی ئەپەکانی تۆڕەکە بۆ iOS و Android کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووکارە نوێیەکەیان بۆ زیادکرا.

ژمارەیەک بەکارهێنەر لە تویتەر ئاشکرایان کردووە کە دۆخی تاریک (Dark Mode) ـیان لە تۆڕی فەیسبووک لە وێبدا بەدەست گەیشتووە. فەیسبووک بۆخۆی ژمارە بەکارهێنەرەکەی بانهگێشت کردووە بۆ تاقیکردنەوەی دۆخی تاریک لە تۆڕەکەدا. بە پێی وێنە بڵاوکراوەکانی ئەو ژمارە بەکارهێنەرە بێت، لە سەرەتای بە دەست گەیشتنی دۆخەکەوە، داوای هەڵبژاردنت لێ دەکات لە نێوان دۆخی ڕووناک و تاریکدا. لە پاشان دوگمەی کاراکردن و ناکاراکردنی دۆخەکە لە لیستی نوێی هەژماردا بوونی دەبێت.

لەگەڵ کاراکردنی دۆخەکەدا، پاشبەندی سەرجەم بەشەکانی تۆڕەکە ڕەش دەبن و نووسینەکان دەبنە سپی. ئەمەش دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنی وزەیەکی زیاتری پاتری و پاراستنی چاوەکان.

تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە کە چ کاتێک دۆخەکە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە وێبدا بەردەست دەکرێت، بەڵام زیاتر هیواخوازین کە دۆخەکە لە ئەپی تۆڕەکە لە iOS و Android ـیشدا ببینین.

سەرچاوە Android Police
بۆچونی تۆ