شاومی 19, كانونی دووه‌م 2020

شاومی دیزاین و ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Xiaomi Mi 10 ـی ئاشکرا کرد

لە ماوەی ڕابردوودا، پڕوپاگەندە و دزەپێکراوەکان لەسەر مۆبایلی نوێی Xiaomi Mi 10 چڕ بوون. خۆشحاڵانە، نمایشکردنی مۆبایلەکە خەریکە ڕوو دەدات و شاومیش دیزاین و ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد.

لە پۆستەرێکی ڕێکلامدا، کۆمپانیای شاومی دیزاینی مۆبایلی نوێی Xiaomi Mi 10 ـی ئاشکرا کرد. دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرای ڕیزکراوی ستوونی دەبێت و بە گشتی دیزاینی پشتەوەی لە مۆبایلی Mi Mix Alpha دەچێت، بەڵام ئەمە ئەو دیزاینە نەبوو کە پێشووتر لە وێنە زیندووە دزەپێکراوەکاندا بینینیمان. هەرچی دەربارەی دیزاینی پێشەوەی مۆبایلەکەیە، ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەزاندرێت کە خاوەن بژاردەی ڕەنگەکانی ڕەش و سپی دەبێت.

لەسەر پۆستەرەکەدا، لۆگۆی پڕۆسێسەری نوێی Snapdragon 865 5G بەدیار کەوتووە، پێشووتر بە تەواوەتی چاوەڕوان دەکرا کە مۆبایلەکە خاوەنی پڕۆسێسەری Snapdragon 865 5G ببێت.

تەنانەت شاومی لەسەر پۆستەرەکەدا ڕێکەوتی نمایشکردنی مۆبایلی Xiaomi Mi 10 ـیشی ئاشکرا کردووە و لە ڕێکەوتی 11 ـی مانگی داهاتوودا مۆبایلەکە نمایش دەکرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ