سامسۆنگ
3, شوبات 2020
نرخی مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 دزەیان پێکرا

زۆرینەی زۆری تایبەتمەندییەکان و وێنەکانی مۆبایلە نوێیەکانی Samsung Galaxy S20 و +S20 و S20 Ultra لە ڕابردوودا دزەیان پێکرابوون، ئەوەی مابووەوە، نرخەکان بوون. سوپاس بۆ دزەپێکراوێکی نوێ، ئێستا نرخەکانیش لەبەر دەستتدان.
لە جریوەیەکی نوێدا، بەڕێز Max Weinbach، دزەپێکەر و نووسەری پێگەی XDA-Developers، ڕایگەیاندووە کە نرخەکانی هەر سێ مۆبایلی Samsung Galaxy S20 و +S20 و S20 Ultra ـی لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەدەست گەیشتووە و بڵاوی کردوونەتەوە. بە پێی Max Weinbach بێت، نرخی گالەکسییە نوێیەکان بەم شێوەیە دەبن لە ئەوروپا:
| ناو |
جۆری 4G |
جۆری 5G |
| Samsung Galaxy S20 |
£800 ($1,040) |
£875 ($1,137) |
| +Samsung Galaxy S20 |
£1,000 ($1,300) |
£1,075 ($1,397) |
| Samsung Galaxy S20 Ultra |
– |
£1,145 ($1488) |
لە پێشووتردا، وێنەیەکی فەرمی دزەی پێکرا و ئاشکرای کرد کە مۆبایلەکانی +Samsung Galaxy S20 و Samsung Galaxy S20 Ultra خاوەن بیستۆکی بێوایەری نوێی +Galaxy Buds دەبن بە خۆڕایی و لە کاتی کڕیندا، هەر بۆیە نرخی مۆبایلەکان بەو شێوەیە دەمێننەوە بە هەبوونی بیستۆکە بێوایەرەکەشەوە.

پێ دەچێت نرخەکانی سەرەوە بەر لە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان گۆڕانیان بەسەردا بێن، هەروەها ئەوە تەنها نرخی ئەوروپایە و نرخی مۆبایلەکان لە ناوچەکانی دیکەدا جیاواز دەبێت.
وا بڕیارە مۆبایلەکان لە ڕێکەوتی 11 ـی ئەم مانگەدا لە بۆنەی Unpacked 2020 ـدا نمایش بکرێن و لە ڕێکەوتی 11 ـی مانگی دواتردا بەردەست بکرێن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.