ئەپڵ
2, تشرینی یەکەم 2023
ئەپڵ پشتگیری Apple Supportـی لە تۆڕی ئێکس ڕاگرت

ئەپڵ خزمەت گوزاری کڕیارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (کە لە ڕابردوودا بە تویتەر ناسرابوو) ڕاگرت و چی دیکە وەڵامت ناداتەوە. لە کاتی ناردنی پەیام پەیامێکی خۆکارانەت پێ دەگات کە پێشنیاری ئەوەت بۆ دەکات کە سەردانی پەڕەی پشتگیری کڕیاران بکەیت لە وێبسایتی ئەپڵ و بەستەری پەڕەکەش لەگەڵ پەیامەکە هاوپێچ کراوە. ئەم گۆڕانکارییە ئەو جۆرە حاڵەتەش دەگرێتەوە کە لە کاتی تاگ کردنی هەژمارەکە و وەڵامدانەوەت بە شێوەیەکی تایبەت ئەوا دووبارە پێشنیاری ئەوەت بۆ دەکات کە لە پەڕەی پشتگیری کڕیاران لە وێبسایتی ئەپڵ داواکارییەکەت پێشکەش بکەیت و ئەوانیش بۆت چارەسەر بکەن.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.