سیستەمی وەگەرخەر
16, شوبات 2020
بۆ یەکەمجار توانرا سیستەمی Windows 10X لەسەر ئامێرەکانی MacBook و Surface Go جێگیر بکرێت

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیستەمی Windows 10X ـی تایبەت بە کۆمپیوتەر و تابلێتە دووانە ڕوونماکان ڕاگەیاند، هێشتا سیستەمەکە بەردەست نەکراوە و وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بەردەست بکرێت. بەڵام بەر لە بەردەستکردنی، گەشەپێدەران توانییان لەسەر ژمارەیەک ئامێر دایبمەزرێنن.
گەشەپێدەرێک لە تویتەر ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بوو لە جێگیرکردنی سیستەمی Windows 10X لەسەر MacBook ـی 12 ئینج. هەروەها ڤیدیۆیەکیشی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا جوڵەکانی سیستەمەکەی ڕوون کردووەتەوە. لە کاتێکدا کە سیستەمەکە تایبەتە بە ئامێرە دووانە ڕوونماکان، بەڵام MacBook خاوەن تاکە ڕوونمایەکە، سیستەمەکە توانای دەبێت خۆی لەگەڵ ئامێرە تاکە ڕوونماکانیشدا بگونجێنێت.
یەکێکی دیکە لە تویتەر بە ناوی
https://twitter.com/stroughtonsmith/status/1228110304216784902
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مایکرۆسۆفت پێشبەندی سیستەمی ـی بۆ گەشەپێدەران بەردەستکرد تاوەکو ئەپەکانیان لەگەڵ سیستەمەکەدا بگونجێنن، ئەمەش دەرفەتی بە گەشەپێدەران دا تاوەکو ڕێگای جێگیرکردنی سیستەمەکە لەسەر ئامێرێکی ڕاستەقینە بدۆزنەوە.
وا بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا مایکرۆسۆفت سیستەمی Windows 10X ـی تایبەت بە ئامێرە دووانە ڕوونماکان بەردەست بکات و لە سەرەتادا بە شێوەی بنچینەیی لەسەر Surface Neo و هاوشێوەکانی جێگیر دەبێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.