ئەپ و نەرمەکاڵا 17, شوبات 2020

ئەپی بەناوبانگی HQ Trivia بە یەکجاری کۆتایی دێت و دادەخرێت

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی CNN Business بێت، ئەپی HQ Trivia ـی سەر بە کۆمپانیای HQ بە یەکجاری کۆتایی پێدێت و 25 فەرمانبەری دەنێرێتەوە ماڵەوە.

ئەپی HQ Trivia تایبەت بە تاقیکردنەوەکانە و لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانەوە، دەتوانیت پارە بەدەست بهێنیت. بەڵام، چیدیکە ئەپەکە بەردەوامی نابێت و بە یەکجاری دادەخرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرجەم فەرمانبەرەکانی بنێرێتەوە ماڵەوە. بەڕێز Rus Yusupov، بەڕێوەبەری گشتی HQ لە ڕاگەیاندراوێکدا بە فەرمانبەرەکانی ڕاگەیاندووە کە بە هۆی داخرانی کۆمپانیایەک کە سەرچاوەی دارایی HQ بووە، HQ ـیش چیدیکە ناتوانێت بەردەوام ببێت. ڕێکەوتی داخستنی ئەپەکە بە یەکجاری ئاشکرا نەکراوە.

https://twitter.com/kerrymflynn/status/1228442006327889921?s=20

ئەپی HQ Trivia لە ساڵی 2017 لە لایەن دوو دامەزێنەری ئەپی Vine، بەڕێزان Yusupov و Colin Kroll ـەوە دامەزرا. هەر بە ماوەیەکی کەم، ئەپەکە بووە ئەپێکی بەناوبانگی تایبەت بە تاقیکردنەوە و پرسیارەکان.

ئەپەکە لە ڕابردوودا ژمارەیەک پێشبرکێی تایبەت بە بەکارهێنەرانی ئەپەکەی ئەنجام دابوو، وە لە پێشبڕکێیەکیاندا، بڕی 10,000$ ـی کردبووە خەڵات بۆ براوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ