گەرمترین 13, تشرینی دووه‌م 2020

بە فەرمی خەڵاتەکانی YouTube Rewind بۆ ئەمساڵ هەڵوەشێندرایەوە

خەڵاتەکانی YouTube Rewind ئەو ڤیدیۆیەیە کە یوتیوب هەموو جارێک لە کۆتایی ساڵدا بڵاوی دەکاتەوە و باشترین درووستکەرانی ڤیدیۆ و پڕ بینەرترین ڤیدیۆ و باشترین ساتەکانی ڤیدیۆ لە ساڵەکەدا بۆ پلاتفۆرمەکە دیاری دەکات، بەڵام ئەمساڵ ئەنجام نادرێت.

یوتیوب دەڵێت “2020 ساڵێکی جیاواز بوو و وا باش نییە کە ئەمساڵ ئەم بۆنەیە ئەنجام بدرێت، هەر بۆیە بۆ ئەمساڵ بۆنەی Rewind بەڕێوە ناچێت”.

ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە ساڵی 2010 ـەوە بۆنەی YouTube Rewind لە شێوەی درووست نەکرێت، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ڤیدیۆکە ناڕەزایی و گاڵتەپێکردنی زۆری لێکەوتەوە بە هۆی هەڵبژاردنی باشترینەکان بە نادروستی، بە جۆرێک کە لە ساڵی 2018 ڤیدیۆی باشترینەکانی ساڵ زۆرترین Dislike ـی بۆ هات لە چاو ساڵەکانی دیکە، هەروەها یوتیوب دەڵێت “ئێمە دەزانین لەمساڵدا کۆششی زۆرتان کردووە و ڕێگاتان دۆزیوەتەوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و فێربوون و پێکەنینی خەڵک و ساڵێکی سەختتان باشتر کرد”

هەرچەندە زۆرینەی خەڵک لە ماڵەوە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرۆدە بوون، بەڵام یوتیوب بە ڤیدیۆ سەرهێڵەکانی خۆشی خستە دڵی خەڵکەوە و ئەو ڤیدیۆیانەی لە چەمکی “لەگەڵ من”ـە زۆرترین بینەریان هەبووە بۆ نموونە (لەگەڵ من ئامادەبە، لەگەڵ من بخوێنە، لەگەڵ من فێربە).

یوتیوب باسی لەوە نەکردووە کە ساڵی داهاتوو ڤیدیۆی Rewind بڵاو دەکاتەوە یاخوود نا، بەڵام ئەگەر دۆخەکە خراپتر بێت، بێگومان بڵاوی ناکاتەوە، با هیوا بخوازین دۆخەکە بەرەو باشتر بڕوات و ئازیزانمان لەدەست نەدەین و ژیان بگەڕێتەوە بارێکی ئاسایی.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Youtube یوتیوب
بۆچونی تۆ