شاومی 19, تشرینی یەکەم 2023

زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 لە کۆتایی ئەم مانگەدا نمایش دەکرێت


کۆمپانیای شاومی لە تۆڕی وێبۆ پشتڕاستی کردەوە کە لەم مانگەدا زنجیرە مۆبایلی شاومی ١٤ نمایش بکات. هەورەها کامێراکانی لەگەڵ کۆمپانیای ڵایکا بە هاوبەشی دروست کراون.

پێشبینی دەکرێت زنجیرە مۆبایلی شاومی 14 چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3ی لەسەر جگیر بکرێت، کە کوالکۆم ڕۆژی 24ی ئەم مانگە نمایشی دەکات.
زنجیرەکە لە دوو مۆبایل پێکدێت، شاومی 14 شاومی 14 پرۆ. هەروەها بۆ یەکەمین جار سیستەمی وەگەڕخەری HyperOS لەسەر ئەم زنجیرەیە جێگیر بکرێت و شاومی واز لە ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI دەهێنێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ