مۆبایل و تابلێت
14, ئازار 2020
مۆبایلی Nubia Red Magic 5G بە ڕوونمای 144 هێرتز و پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـەوە ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای Nubia دواین مۆبایلی تایبەت بە یاریکردنی خۆی بە ناوی Nubia Red Magic 5G بە ڕوونمای 144 هێرتز و پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و پشتگیری لە 5G ـییەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلی Red Magic 5G خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.65 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی +FHD و بە وردی نیشاندانی 2340 بە 1080 پێکسڵ، خێرایی نوێبوونەوەی ڕوونماکەی 144 هێرتزە و لە سەرەوەی ڕوونماکەیدا خاوەن هێڵێکی ڕەشە کە کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە و هەستەوەری پەنجەمۆرەکەشی لە ژێر ڕوونمادایە. لە پشتەوە خاوەن 3 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 64 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ.

لە ناوەوە، مۆبایلەکە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـی لەسەر جێگیر کراوە و توانای پشتگیری کردنی لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G هەیە، هەروەها خاوەن ڕامی 8 و 12 و 16 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 4,500 ملی ئەمپێر بە هەبوونی پشتگیری بارگاویکەرەوەی خێرای 55 واتی.
مۆبایلەکە خاوەن تەکنەلۆژیای ساردکەرەوەیە بە هەبوونی پانکەیەکی بچکۆلانەوە، کە لە کاتی بارگاویکردنەوە و یاریکردن پلەی گەرمی مۆبایلەکە تاوەکو 18 پلەی سیلیزی دادەبەزێنێت.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Nubia Red Magic 5G:
- ڕوونما:
- قەبارە: 6.65 ئینج.
- جۆر: AMOLED.
- وردی نیشاندان: 1080 بە 2340 پێکسڵ.
- خێرایی: 144 هێرتز.
- دیزاین:
- نۆچ: هەیە.
- چاڵی ژێر ڕوونما: نییە.
- پڕۆسێسەر: (+Qualcomm Snapdragon 865 (7 nm.
- گرافیک: Adreno 650.
- ڕام: 8 و 12 و 16 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.8 میلیمەتر.
- کێش: 218 گرام.
- پاتری: 4,500 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 55 وات.
- کامێرای پشتەوە:
- سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide.
- دووەم: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری Telephoto.
- سێیەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری macro.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی):
- سەرەکی: 8 مێگاپێکسڵ لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: 4G/LTE – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0.
- تایبەتمەندی NFC: هەیە.
- تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: ڕەش – سووری مەریخی – سایبەر نیۆن – تێکەڵاو.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری Redmagic 3.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 540$.
نرخەکان
- ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 540$.
- ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت: 585$.
- ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 625$.
- ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت: 712$.
وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 19 ـی ئەم مانگەدا لە چین بەردەست بکرێت و لە مانگی داهاتووشدا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی لە بازاڕەکانی جیهاندا.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.