هەواڵ
10, کانوونی دووەم 2025
دووبارە یاری Assasin’s Creed Shadows دواخرا
یاری Assasin’s Creed Shadows کە بڕیارە لە وڵاتی ژاپۆن بێت و لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە، دووبارە دواخرا.
یوبیسۆفت ڕایگەیاند یارییەکە دووبارە وادەی بڵاو کردنەوەی دوا دەخەن بۆ بەرواری 20ی مانگی سێ. بۆ ئەوەی لە کاتی بڵاو بوونەوەی بە باشترین شێوە کار بکات و تووشی کێشەی تەکنیک نەبن هەروەکو یاری Star Wars Outlaws کە ئەوەندە کێشەی هەبوو بووە هۆی ئەوەی فرۆشی کەم بێت.
لەم دواییە یوبیسۆفت کێشەکانی زۆر زیاتر بوون و هەروەها بەهای کۆمپانیاکەش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دەنگۆ هەیە لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیاکانەوە بکردرێتەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.