ئینفنێکس 21, ئازار 2025

ئینفنێکس جۆری پرۆ پڵەسی لە مۆبایلی نۆوت 50 نمایش کرد

پاش نمایش کردنی جۆری پرۆ، ئینفنێکس مۆبایلی Note 50 Pro Plus نمایش کرد. پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و یاریدەدەرێکی کەسی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوی بە ناوی Folax هەیە، ئەم یاریدەدەرە چەندین تایبەتمەندی وەک توانای ناسینەوەی ناوەڕۆکی سەر ڕوونما و وەرگێڕانی خێرا و زیاتریش لە خۆ دەگرێت.

ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینجە لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز. پاترییەکەی قەبارەی 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 50 واتی بێتەل دەکات. هەروەها چیپسێتی Dimensity 8350 لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆی بە هەستەوەری Sony IMX896 بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی ئۆپتیکاڵ و 100 هێندە نزیککردنەوەی دیجیتاڵ هەیە.

مۆبایلەکە هەستەوەرێکی تایبەتی هەیە کە ماوەی چەند ساڵێکە بوونی نەماوە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا، ئەویش هەستەوەری چاودێری کردنی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی ناو خوێنە. بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 370 دۆلار لە هەندێک لە وڵاتانی جیهان. تاوەکو ئێستا نرخ و کاتی بەردەست بوونی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا نەکراوە.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئینفنێکس Infinix
بۆچونی تۆ