گووگڵ 10, تشرینی یەکەم 2023

ئەپی Google Calendar بۆ Wear OS بەردەست کرا

 

لە پاش بەردەست خستنی ئەپی Gmail لە هەفتەی ڕابردوو، گووگڵ ئەمڕۆ ئەپی Calendar ـیشی بۆ Wear OS بەردەست خست.

ئەپەکە لە بنەڕەتدا دیمەنی خشتەی کاتەکانت پیشان دەدات کە لە مۆبایلەکەتدا بوونی هەیە. دەتوانیت بۆنەکان بکەیتەوە بۆ بینینی وردەکارییەکانی وەک شوێن، تێبینییەکان، ئاگادارکردنەوەکان و دیاری بکەیت کە ئایا بەشداری بۆنەکە دەکەیت یاخوود نا. بژاردەکانی تر بریتین لە “Open on phone” (کە بۆ کردنەوەی ئەپەکە لەسەر مۆبایل و زانینی زانیاری زیاتر بەکار دێت) و “Delete event” (بۆ سڕینەوەی زانیارییەکانی بۆنەکە بەکار دێت) لە خوارەوە.

بۆنە ناسراوەکان وەک یادی لە دایک بوون و پشووەکان پاشبنەمای تایبەتیان بۆ بەردەست دەبێت. گووگڵ ڕاستەوخۆ Google Tasks ـیشی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان تێهەڵکێش کردووە لەگەڵ ئەپی Google Calendar. بەڵام هیچ ڕێگایەک نییە لە کاتژمێرە زیرەکەکەتەوە بتوانیت بۆنە یاخوود ئەرکی نوێ درووست بکەیت.

کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندی ئەپەکە بۆ سەر کاتژمێرە زیرەکەکەت لە کۆگای پلەی ستۆر.

سەرچاوە 9to5 Google
تاگەکان google Wear OS گووگڵ
بۆچونی تۆ