ئای ئۆ ئێس 23, ئازار 2020

ئەپڵ ئاگادارە لە هەبوونی کێشەی پەیوەندی Personal Hotspot لە وەشانەکانی iOS 13

وا دیارە هێشتا ئەپڵ بە تەواوی ڕزگاری نەبووە لەدەست کێشە یەک لە دوا یەکەکانی وەشانی iOS 13.

ڕاپۆرتێکی پێگەی MacRumors ئاشکرای دەکات کە ئەپڵ لە پەڕەی بەڵگەنامەیی ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە لەوە ئاگادارە کە هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپادەکانی وەشانەکانی iOS 13 کێشەی پەیوەندی Personal Hotspot ـیان هەیە. کێشەی ئەو خزمەتگوزارییە لە وەشانەکەدا پچڕاندنی پەیوەندی لە کاتی بەکارهێناندا و پەیوەست نەبوونە، بە تایبەت ئەگەر مۆبایلێک تایبەت بکەیت بە پەخشکردنی ئینتەرنێت لە ڕێگەی ئەو خزمەتگوزارییە، بە ئاشکرا تێبینی کێشەکە دەکەیت. دەگوترێت ئەم کێشەیە لە وەشانی iOS 13.1.2 ـەوە بوونی هەیە.

ئەپڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی کاتی پێشنیاز دەکات تاوەکو Personal Hotspot ناکارا بکەیت لە پاشان کارای بکەیتەوە.

وا دیارە ئەپڵ لە چارەسەرکردنی کێشەکەدایە، بەڵام نەیگوت لە چ کاتێکدا بە دیاریکراوی چارەسەری دەکات، هەروەها وەشانی iOS 13.4 ـی 24 ـی ئەم مانگەش چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەخۆ ناگرێت.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ