هەواڵ 27, حوزه‌یران 2023

پرۆفیسۆر John B. Goodenough کۆچی دوایی کرد

 

پرۆفیسۆر John B. Goodenough ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پەرەپێدانی پاترییەکانی Lithium-ion کە ئێستا لە هەمو ئامێرەکاندا بوونی هەیە و ڕۆژانە پشتیان پێدەبەستین. ڕۆژی یەکشەممە زانکۆی تێکساس لە ئۆستن ڕایگەیاند کە لە لە تەمەنی 100 ساڵی ئەو پرۆفیسۆرە کۆچی دوایی کرد.

 

 

ئەو دۆزینەوە گرنگەی ئەم پرۆفیسۆرە زیاتر لە 40 ساڵ پێش ئێستا بوو کاتێک خۆی و تیمەکەی دۆزیانەوە پاترییەک کە ئەگەر ئۆکسیدی لیثیۆم کۆبالت وەک جەمسەری کاثۆد(موجەب) و لیثیۆمی کانزایی وەک جەمسەری ئانۆد(سالب) بەکار بهێنن، ئەوا دەتوانن پاترییەک درووست بکەن کە ڕێژەیەکی بەرزی چڕی لە وزەی پاشەکەوت کراو هەڵبگرێت.

 

لە ساڵی ٢٠١٩دا John B. Goodenough بووە بەتەمەنترین کەس کە تاوەکو ئێستا خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ