مۆبایل و تابلێت 8, نیسان 2021

بە فەرمی مۆبایلی Lenovo Legion 2 Pro بە 18 گێگابایت ڕام و بارگاوی کەرەوەی خێرای 90 وات و زیاترەوە نمایش کرا

 

 

لینۆڤۆ نوێترین مۆبایلی گەیمینگی خۆی بە ناوی Lenovo Legion 2 Pro (لە دەرەوەی چین Legion Phone Duel 2) نمایش کرد بە دیزاینێکی نوێ و پاترییەکی گەورەتر و کۆمەڵێک تایبەتی زیاتر

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.92 ئینج لە جۆری Amoled و پانێڵی E4 کۆمپانیای سامسۆنگ بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 720 هێرتز و خێرایی وەڵامدانەوەی 3.8 مللی چرکە و تایبەتمەندی 8-bit HDR بە چیپی Pixelworks i6 لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕووناکی دەگاتە 1,300 نێت و بە پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass 6 ڕووپۆش کراوە

 

 

وەک پێشبینی کرابوو، چیپسێتی قەبارە 5 نانۆمەتری سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و 512 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 8 گێگابایت و 12 گێگابایت و 18 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەخرێت

 

هەروەها لە دواوەیدا 4 کامێرا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەیان ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری OmniVision و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان و کامێرای تێلەفۆتۆ و ماکرۆ، هەروەها کامێرای سێڵفی لە جۆری pop-up لە لە لاتەنیشت بە ڕوونی 44 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، مۆبایلەکە توانای هەیە بە ڕوونی 8K و 24 وێنە لە چرکەیەکدا و ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا لە خۆ دەگرێت، هەروەها پشتگیری لە فۆرماتی RAW دەکات

 

لە پێشەوە بڵندگۆی جۆری Stereoـت دەست دەکەوێت بە پشتگیری Dolby Atmosـەوە کە ئەزموونێکی نایابت پێ دەبەخشێت لە یارییەکاندا، هەروەها چوار مایکرۆفۆن لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە Wi-Fi 6 دەکات

 

 

پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 90 وات لە ڕێگەی دوو دەرچەی Type-Cـەوە دەکات، هەروەها کەلەی بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات لە خۆ دەگرێت

 

یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی مۆبایلەکە بریتییە لە دوو پانکەی زۆر ناوازە، یەکەمیان 29 پەروانە بە خێرایی 12,500 جار سووڕانەوە لە خولەکێکدا و دووەمیان بە هەمان ژمارەی پەروانە بەڵام بە خێرایی 15,000 جار سووڕانەوە لە خولەکێکدا، لینۆڤۆ بەڵێن دەدات بەرگەی 50,000 کاتژمێر کار کردن بگرێت کە یەکسانە بە نزیکەی 6 ساڵ

 

 

وەها ئەمە تاکە شێوازی ساردکردنەوە نییە، مۆبایلەکە ژووری هەڵمین و شلەی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت و 8 شانەی هەستیاری بە گشتی لە خۆ دەگرێت

 

بە ڕەنگی ڕەش و سپی و نرخی 565 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 625 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 672 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی 809 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت و نرخی 916 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 18 گێگابایت لە چین بەردەست دەخرێت

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Lenovo لینۆڤۆ
بۆچونی تۆ