ئەپڵ 21, نیسان 2020

ئەپڵ ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییەکانی بۆ دەیان وڵاتان بەردەستکردن، عێراقیش بوونی هەیە

کۆمپانیای ئەپڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە خزمەتگوزارییەکانی خۆی لە دەیان وڵاتی نوێدا بەردەست کردن، کە گرنگترینیان عێراق و ئەفغانستانن.

هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی App Store و iCloud و Apple Podcasts و Apple Arcade بۆ 20 وڵاتی دیکەی نوێ زیاد کراون، بەمەش کۆگای App Store ئێستا پشتگیری لە 175 وڵاتی جیاواز دەکات. هەروەها Apple Music بۆ 52 وڵاتی دیکەی نوێ زیادکرا.

ئەو وڵاتانەی کە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ زیاد کراون، وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەوروپا و ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆقیانوسین. ئەمە لیستی ئەو وڵاتانەن کە خزمەتگوزارییەکانی App Store و iCloud و Apple Podcasts و Apple Arcade ـیان بۆ زیاد کراون:

  • ئەفریقا: کامیرۆن، کۆتیڤیا، کۆنگۆی دیمۆکراتی، گابۆن، لیبیا، مەغریب، ڕواندا و زامبیا.
  • ئاسیا: ماڵدیڤ و میانمار.
  • ئەوروپا: بۆسنە و هەرسک، جۆرجیا، کۆسۆڤۆ، مۆنتینگرۆ و سڕبیا.
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: عێراق و ئەفغانستان.
  • ئۆقیانوسی: ناورۆ، تۆنگا و ڤاناتو.

لیستی ئەو وڵاتانەی کە خزمەتگوزاری Apple Music ـیان بۆ زیاد کراون:

  • ئەفریقا: جەزائیر، ئەنگۆلا، بێنین، چاد، لیبیا، ماداگاستار، مالاوی، مالی، مۆریتانیا، مۆزەنبیق، نامبیا، کۆنگۆی دیمۆکراتی، سەنغال، سیچێلاس، سیرالۆن، تەنزانیا و تونس.
  • ئاسیا: بۆتان.
  • ئەمریکای لاتین و کاربیان: باماس، گیانا، جامایکا، مۆتسێرات، لوسیا، ڤینسینت و گرانێدینس. سورینام، تورک و کایکۆس، ئۆرۆگوای.
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: کوەیت، قەتەڕ و یەمەن،
  • ئۆقیانوسی: سۆلۆمۆن ئایلاندس.

لیستەکانی سەرەوە تاوەکو بڵێی درێژن، وە خۆشترین بەشی ئەمە بۆ ئێمە، هەبوونی عێراقە لە لیستەکەی یەکەمدا. لەمەودوا ئێمەش هاوشێوەی وڵاتانی دیکە کۆگای ئەپ ستۆری تایبەت بە خۆمانمان هەیە، بۆیە دەڵێین پیرۆزە لە هەمووان!

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ