مۆبایل و تابلێت 8, نیسان 2021

نۆکیا 6 مۆبایلی نوێی لە ئاستی ناوەند بە نرخی خوار 350 یۆرۆ نمایش کرد

 

 

کۆمپانیای HMD خاوەنی کۆمپانیای Nokia شەش مۆبایلی نوێی لە ئاستی ناوەند بە نرخی دەست پێکی 75 یۆرۆ (نزیکەی 90 دۆلار) بۆ 349 یۆرۆ (نزیکەی 415 دۆلار) ڕاگەیاند، بەرزترینیان لە زنجیرەی ئێکسە و هەردوو مۆبایلی Nokia X10 و Nokia X20ـە و دوو مۆبایل لە زنجیرەی G کە Nokia G10 و Nokia G20ـە، هەروەها دوو مۆبایلی زنجیرەی C کە Nokia C10 و Nokia C20ـە

 

زنجیرەی ئاست نزمی C دوو ساڵ ئاسایشی مانگانەی پێ دەگات و زنجیرەی G سێ ساڵ ئاسایشی مانگانە و دوو ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆیدیان پێ دەگات، هەروەها زنجیرەی X سێ ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانە و 3 ساڵ نوێ کردنەوەی ئەندرۆید پێ دەگات، هەروەها HMD دەڵێت زنجیرەی ئێکس 3 ساڵ گرنتی دەبێت

 

 

باشترینی هەر 6 مۆبایلەکە بریتییە لە X20 و نرخی بریتی دەبێت لە 349 یۆرۆ (نزیکەی 415 دۆلار)، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە خۆ دەگرێت لە جۆری LCD بە ڕوونی 1080 پێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 480 لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 4,470 مللی ئەمپێر.کاتژمێری هەیە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

 

لە خوارووی ئەوەوە مۆبایلی Nokia X10 هەیە کە زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی وەک Nokia X20ـە بەڵام کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە، هەروەها بە بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەخرێت

 

لە دوای ئەوەوە زنجیرەی G دێت، بەرزترینیان G20ـە نرخی بریتییە لە 159 یۆرۆ (نزیکەی 189 یۆرۆ)، ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە خۆ دەگرێت و ڕوونی 720 پێکسڵە و چیپسێتی MediaTek G35 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,050 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایتە، هەروەها کامێرای سەرەکی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی، هەروەها 8 مێگاپێکسڵ بۆ سێڵفی

 

 

 

هەروەها مۆبایلی Nokia G10 هەمان تایبەتمەندییەکانی Nokia G20 لە خۆ دەگرێت بەڵام چیپسێتی MediaTek G25 و بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت و 4 گێگابایت و کامێرای سەرەکی 13 مێگاپێکسڵە و سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە بە نرخی 139 یۆرۆ (بە نزیکەی 165 دۆلار)

 

هەروەها لە زنجیرەی C هەردوو مۆبایلی Nokia C20 بە نرخی 89 یۆرۆ (105 دۆلار) و Nokia C10 بە نرخی 75 یۆرۆ (90 دۆلار) بەردەست دەخرێت، ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی بە ڕوونی 720 لە خۆ دەگرێت ڕوونی کامێرای دواوەی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە، هەروەها G20 چیپسێتی Unisoc SC9863a و G10 چیپسێتی Unisoc SC7331e لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە بیرگەی 16 گێگابایت و 32 گێگابایت و ڕامی 1 گێگابایت و 2 گێگابایت و پاترییەکی قەبارە 3,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت

سەرچاوە The Verge
تاگەکان nokia نۆکیا
بۆچونی تۆ