سۆنی
12, حوزهیران 2020
یاری Gran Turismo 7 بۆ سەکۆی PlayStation 5 ڕاگەیاندرا

کۆمپانیای Sony یاری Gran Turismo 7 ـی بۆ سەکۆی نوێی PlayStation 5 ڕاگەیاند، یەکێک لە زنجیرە یارییە ناودارەکانی کۆمپانیای Polyphony Digital ـە.
کۆمپانیاکە زانیاری زۆری سەبارەت بە یارییەکە ئاشکرا نەکرد، بەڵام ترایڵەرەکەی بڵاوکردەوە و نەخشەیەکی تێدا نیشاندا کە وا دەردەکەوێت بۆ دۆخی Campaign Mode ـی یارییەکە بەکاردەهێندرێت، لەگەڵ دەرەوە و ناوەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و هەندێک بەشی دیکەی ناو یارییەکە.
کۆمپانیای Sony ڕێکەوتی بەردەستکردنی یاری Gran Turismo 7 ـی ئاشکرا نەکرد.
یاری Gran Turismo 7 بەشێکی نوێی زنجیرە یاری بەناوبانگی Gran Turismo ـە و یارییەکی پێشبڕکێ ئامێزە، کۆتا بەشی لە ساڵی 2017 بۆ PS4 ڕاگەیاندرا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.