رەقەکاڵا 14, کانوونی یەکەم 2023

سامسۆنگ زنجیرە لاپتۆپی Galaxy Book4 بە پرۆسێسەکانی Intel Core Ultra نمایش کرد

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کۆمپانیای ئینتێل پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra نمایش کرد، دوا بە دوای نمایش کردنەکە، سامسۆنگ زنجیرە لاپتۆپی Galaxy Book4 بە پرۆسێسەرە نوێیەکانەوە نمایش کرد.
Built-in AI tools on the Galaxy Book4 seriesلاپتۆپەکان بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 و Intel Core Ultra 9 و گرافیک کاردی RTX 4070 (8GB) و RTX 4050 (6GB) بەردەست دەبن. سیستەمی ساردکەرەوەی لاپتۆپەکان %11 باشتر کراون. هەروەها بە ڕامی 16 گێگابایت تاکو 64 گێگابایت لە جۆری LPDDR5X و بیرگەی 512 گێگابایت و 1 تێرابایت و 2 تێرابایت لە جۆری SSD بەردەست دەبن.
جیاواز لە نەوەی پێشووتر، هەرسێ لاپتۆپەکە ڕوونماکانیان پشتگیری لە لەمس (تەچ) دەکەن. هەورەها جۆری ڕوونماکان لە جۆری Dynamic AMOLED 2X.
Samsung Galaxy Book4 Ultraجۆری Galaxy Book4 Ultra باشترین و بەهێزترینی زنجیرەکەیە، بە قەبارەی ڕوونمای 14 ئینج و 16 ئینج بەردەست دەبێت و ڕوونیان 2880*1800 پیکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی لە نێوان 48 بۆ 120 هێرتز دەبێت. سامسۆنگ چوستی و بارگاوی کەرەوەی لاپتۆپەکەی باشتر کردووە، پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 140 وات دەکات، کە توانای هەیە پاترییەکی 76Whr بە ڕێژەی %55 بارگاوی بکاتەوە لە ماوەی نیو کاتژمێر، کە ئەمەش %40 خێراترە بەروارد بە نەوەی پێش خۆی.
لە ڕووی دەنگەوە، لاپتۆپەکان چوار بڵندگۆ لە خۆ دەگرن کە لە لایەن کۆمپانیای AKG بەهەرم هێنراون و پشتگیری لە Dolby Atmos دەکەن. دەرچەی HDMI2.1 لە خۆ دەگرن کە پشتگیری لە ڕوونمای دەرەکی 8K بە 60 وێنە لە چرکەیەکدا یان ڕوونی 5K بە 120 وێنە لە چرکەیەکدا دەکەن. هەورەها دەرچەی USB-A و چوار دەرچەی Thunderbolt 4 لە خۆدەگرن.
Samsung unveils Galaxy Book4 trio with AI smarts, Intel Core Ultra processorsجۆری پرۆ، ڕوونماکەی هەمان قەبارە و تایبەتمەندی ڕوونمای جۆری ئەڵتڕای هەیە. بەڵام تەنها بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core Ultra 7 و Ultra 5 دەبێت بە گرافیک کاردی ARC کۆمپانیای ئینتێل. هەروەها بە ڕامی 16 گێگابایت و 32 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت تاکو 1 تێرابایت. بژاردەی قەبارە بچووکەکە قەبارەی پاترییەکەی 63Whr دەبێت و بژاردەکەی دیکە 76Whr دەبێت و هەردووکیان بە بارگاوی کەرەوەی 65 وات.
جۆری Galaxy Book4 Pro 360 تەنها بە قەبارەی ڕوونمای 16 ئینج بەردەست دەبێت و کێشی تەنها 1.66 کیلۆگرام دەبێت، هەروەها پشتگیری لە پێنوسی زیرەکی S Pen دەکات و لە نێو پاکەتەکەی بوونی دەبێت.
Samsung unveils Galaxy Book4 trio with AI smarts, Intel Core Ultra processorsبە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 5 و 7 بەردەست دەبێت. لەگەڵ بیرگەی 512 گێگایت تاکو 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت و 32 گێگابایت. هەروەها پاترییەکی 76Whr لە خۆ دەگرێت بە بارگاوی کەرەوەی 65 واتی.
لاپتۆپەکان لە مانگی داهاتوو لە وڵاتی کۆریای باشور بەردەست دەبن و دواتریش بۆ هەموو جیهان، بۆیە دەبێت تاکو ئەو کات چاوەڕێی ئاشکراکردنی نرخەکان ببین.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ