بابەتی گرینگ
30, ئەیلوول 2022
جیاوازی چییە لە نێوان ڕۆمی گڵۆباڵ و چینی لە مۆبایلە زیرەکەکاندا؟

ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان و بە تایبەت کوردستان مۆبایلی جۆراوجۆر بە وەشانی جیاواز جیاواز هاوردە دەکرێت، یەکێک لەو دەستەواژانەی لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیددا بەرگوێمان دەکەوێت بریتییە لە جۆری ڕۆم، ڕۆمی چینی یان ڕۆمی گڵۆباڵ؟، جیاوازیان چییە؟
1- ڕۆمی گڵۆباڵ بۆ بازاڕە جیهانییەکان وەک لە ناوەکەیدا دیارە درووست دەکرێت، بەڵام دەتوانیت ڕۆمی چینیش بەکار بهێنیت (لە کاتی بەکارهێنانی ڕۆمی چینی هەندێک ئەپی تایبەت بێ سوود دەبن، چوونکە تەنها لە ناوخۆی چین کار دەکەن).
2- ئەگەر بتەوێت ڕۆمی چینی وەک گڵۆباڵ بەکار بهێنیت، دەبێت ئەپەکانی گووگڵ (گووگڵ پلەی، جیمەیڵ و هتد..) داببەزێنیت چوونکە ڕۆمی چینی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ لە خۆ ناگرێت.
3- ڕۆمی گڵۆباڵ کۆگای گووگڵ پلەی بۆ دابەزاندنی ئەپەکان لەسەر جێگیر کراوە، بەڵام ڕۆمی چینی کۆگای جیاوازی لێیە و زۆرینەی ئەپەکانی کۆگای گووگڵ پلەی تێدا دەست دەکەوێت.
4- نوێکردنەوەی کۆمپانیا چینییەکان بۆ مۆبایلەکان زووتر دەگات بە ڕۆمی وڵاتەکە(ڕۆمی چینی) بەروارد بە گڵۆباڵ.
5- زۆرینەی کۆمپانیاکان لەگەڵ ڕۆمی چینی لە نێو مۆبایلەکەدا بژاردەی (ROOT) کردن بەردەست دەخەن، لە کاتێکدا بۆ ڕۆمی گڵۆباڵ دەبێت بە پرۆگرامی دیکە ئەنجام بدرێت.
ئەمانە جیاوازی سەرەکی بوون لە نێوان ڕۆمی چینی و ڕۆمی گڵۆباڵ. جیاوازی زۆر وردتر هەن، بەڵام گشتگیر نین و بە پێی کۆمپانیای بەرهەمهێن دەگۆڕێت. هەندێک کۆمپانیا جیاوازی نێوان ڕۆمی گڵۆباڵ و چینی کەمە و هەندێک بە پێچەوانەوە، بەڵام بە گشتی ڕۆمی چینی ئاستی باشتر پێشکەش دەکات بەراورد بە گڵۆباڵ(بێگومان ئەمە بۆ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری چینی). بێگومان بۆ کەسێک لە دەرەوەی چین بێت ڕۆمی گڵۆباڵ یاخوود ڕۆمی تایبەتی هەندێک وڵات لەبەر هەندێک تایبەتمەندی بژاردەیەکی باشتر دەبێت. دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانای مۆبایلی می 11 بە ڕۆمی چینی و گڵۆباڵ بەروارد بکەن
ئاگاداربە: لە هەر مۆبایلێک بەدوور بکەوە کە ڕۆمی گڵۆباڵ نەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش باشتر وایە تەنها لە بریکارە فەرمییەکان بەرهەمەکان بکڕیت بە گرنتی ڕاستەقینە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.