یاری 30, تشرینی یه‌كه‌م 2020

تایبەتمەندییەکانی پێویستی کۆمپیوتەر بۆ کارپێکردنی یاری Call of duty black ops cold war بڵاو کرایەوە

لەگەڵ ئەوەی نزیکین لە ڕۆژی 13 مانگی داهاتوو و بڵاو بوونەوەی یاری Call of duty black ops cold war کۆمپانیای Activision تایبەتمەندی پێویستی کۆمپیوتەر بۆ کار پێ کردنی یارییەکە بڵاو دەکاتەوە لە نزمترین تایبەتمەندی و ڕێک خستنەوە هەتاوەکو بەرزترین ڕێک خست و تایبەتمەندی Ray Tracing( ڕۆڵێکی باڵای هەیە لە درووست کردنی سێبەر و ڕووناکی)

 

تایبەتمەندییەکانی پێویستی کۆمپیوتەر بۆ کار پێ کردنی یارییەکە بەم جۆرە دەبێت:

 

کەمترین تایبەتمەندی:

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 7 64-Bit (SP1) یاخوود Windows 10 64-Bit (v.1803 or higher).

 

پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel Core i3-4340 و لە ئەی ئێم دی AMD FX-6300.

 

ڕام: 8 گێگابایت.

 

بیرگە: لە جۆری HDD(لە کاتی بڵاو بوونەوە): 50 گێگابایت تەنها بۆ مۆدی مەڵتی پلەیەر، 175 گێگابایت بۆ هەموو مۆدەکانی یارییەکە.

 

گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا NVIDIA GeForce GTX 670 یاخوود GeForce GTX 1650 و لە ئەی ئێم دی Radeon HD 7950.

 

________________

 

تایبەتمەندی پێشبینی کراو بۆ 60 وێنە لە چرکەیەکدا بە هەڵبژاردنی هەموو بژاردەکانی Medium:

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 10 64 Bit (latest update).

 

پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel Core i5-2500K و لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen R5 1600X.

 

ڕام: 12 گێگابایت.

 

بیرگە: لە جۆری HDD(لە کاتی بڵاو بوونەوە): 175 گێگابایت.

 

گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا NVIDIA GeForce GTX 970  یاخوود GTX 1660 Super و لە ئەی ئێم دی Radeon R9 390 یاخوود AMD RX 580.

 

_______________

 

تایبەتمەندی پێشبینی کراو بە کار کردنی تایبەتمەندی Ray Tracingـەوە:

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 10 64 Bit (latest update).

 

پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel i7-8700K و لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen 1800X.

 

ڕام: 16 گێگابایت.

 

بیرگە: لە جۆری HDD(لە کاتی بڵاو بوونەوە): 175 گێگابایت.

 

گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا NVIDIA GeForce RTX 3070 و لە ئەی ئێم دی دیاری نەکراوە.

 

_________________

 

تایبەتمەندی پێشبینی کراو بۆ پێشبڕکێ( واتە کار کردنی یارییەکە بە بەرزترین وێنە لە چرکەیەکدا لەگەڵ مۆنیتەری تێکڕای نوێ بوونەوەی بەرز:

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 10 64 Bit (latest update).

 

پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ Intel i7-8700K و لە ئەی ئێم دی AMD Ryzen 1800X.

 

ڕام: 16 گێگابایت.

 

بیرگە: لە جۆری HDD(لە کاتی بڵاو بوونەوە): 175 گێگابایت.

 

گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیا NVIDIA GeForce GTX 1080و NVIDIA GeForce RTX 3070 و لە ئەی ئێم دی Radeon RX Vega64 .

 

_________________

 

تایبەتمەندی پێشبینی کراو بۆ کار کردنی یارییە بە جۆرێتی ئەڵترا و ڕوونی 4K و وێنەی بەرز بە چرکەیەکدا و کار پێ کردنی تایبەتمەندی Ray Tracing:

 

سیستەمی وەگەرخەڕ: Windows 10 64 Bit (latest update).

 

پرۆسێسەر: لە ئێنتێڵ و و لە ئەی ئێم دی  AMD Ryzen 3700X.

 

ڕام: 16 گێگابایت.

 

بیرگە: لە جۆری HDD(لە کاتی بڵاو بوونەوە): 250  گێگابایت.

 

گرافیک کارد: لە ئێن ڤیدیاNVIDIA GeForce RTX 3080 و لە ئەی ئێم دی دیاری نەکراوە.

سەرچاوە Wccftech
تاگەکان call of duty Games یاری
بۆچونی تۆ