مۆبایل و تابلێت
21, ئەیلوول 2023
براندی نیۆ کە درووستکەری ئۆتۆمبێلی کارەباییە، یەکەمین مۆبایلی زیرەکی نمایش کرد

براندی نیۆ یەکەمین مۆبایلی زیرەکی لە بۆنەیەکی گەورەدا لە چین نمایش کرد. براندی نیۆ درووستکەری ئۆتۆمبێلی کارەباییە و لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، وە ئێستا یەکەمین مۆبایلی زیرەکی خۆی نمایش کرد.
مۆبایلەکە وەکو کلیل بۆ ئۆتۆمبێلەکە بەکار دێت، لەگەڵ ئەوەش زیاتر لە 30 تایبەتمەندی هەیە بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیاکە.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.81 لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و بە ڕوونی 1440 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,800 نیت لە خۆ دەگرێت.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX707 پشتگیری کردن لە OIS، لەگەڵ کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ بە هەستەوەری Sony IMX766 و کامێرای سێیەم لە جۆری دووربینییە بە هەستەوەری Sony IMX890 بۆ 2.8 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و پشتگیری کردن لە OIS.

پاترییەکی قەبارە 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 واتی وایەر و 55 واتی بێتەل هەیە. لەگەڵ بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.
نرخی دەستپێکی مۆبایلە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 900 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 950 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,025 دۆلار.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.