ژیری دەستکرد AI 21, ئایار 2025

گووگڵ جێمینای بۆ وێبگەڕی کرۆم بەردەست دەکات

گووگڵ لە میانەی کۆنگرەی Google I/O 2025 ڕایگەیاند یاریدەدەری جێمینای بۆ وێبگەڕی گووگڵ کرۆم بەردەست دەخات. جێمینای دەتوانێت زانیارییەکانی ناو وێبسایتەکان کورت بکاتەوە و سادەتریان بکات. هەروەها لە داهاتوودا دەتوانێت لە چەندین تابی جیاوازدا کار بکات.

لە ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییەکەدا، گووگڵ بە چەندین شێواز تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات بەم تایبەتمەندییە، بۆ نموونە لە پەڕەیەکی درووست کردنی خواردندا ڕەچەتەی خواردن درووست کردن کورت و پوخت دەکاتەوە و لە پەڕەیەکی باس کردنی وانە زانستییەکاندا یارمەتیدەر دەبێت.

لە کۆتایی ئەمساڵیشدا دەتوانیت چەندین تاب پێکەوە بکەیتەوە و داوا لە جێمینای بکەیت کە کاریان لەسەر بکات، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ