مۆبایل و تابلێت 15, كانونی یه‌كه‌م 2019

یەکەمین نموونەی وێنەی چرکێندراو بە مۆبایلی Vivo X30 Pro بڵاوکرایەوە و توانای نزیککردنەوەی کامێراکەی نیشان دەدات

ماوەیەکی زۆرە کۆمپانیای Vivo لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Vivo X30 Pro. کۆمپانیاکە یەکەمین نموونەی وێنەی چرکێندراوی بە مۆبایلەکە بڵاوکردەوە و دەریدەخات کە توانای نزیککردنەوەی کامێراکەی چەندێکە.

بەڕێوەبەری بەرهەمەکانی کۆمپانیای Vivo لە چین ژمارەیەک وێنەی لە تۆڕی Weibo ـی چینیدا بڵاوکردۆتەوە کە بە مۆبایلی Vivo X30 Pro چرکێندراون. لە ڕاستیدا، تەنها یەک وێنەیە و 2 جار نزیک کراوەتەوە. ئەگەر سەرنج لە وێنە سەرەتاییەکە بدەیت (یەکەم دانەی لای چەپ)، هیچ هەڵواسراوێکی زەرد نابینیت و ئەستەمە دیمەنێکی لەو جۆرە بدۆزیتەوە، بەڵام وێنەکە نزیک دەکرێتەوە و لە ئەنجامدا یەکەم وێنەی لای دەستە ڕاست دەردەچێت. ئەمەش توانای نزیککردنەوەی کامێرای مۆبایلەکە نیشان دەدات کە دەتوانێت 60 جار دیمەنەکان نزیک بکاتەوە.

لە بیری نەکەین کە بارکردنی وێنەکان تۆڕی Weibo ـدا بووەتە هۆکاری شێواندن و کەمکردنەوەی جۆرایەتییان، گەر نا ئەمە ئەنجامێکی زۆر نایابە.

ئەم مۆبایلە یەکێک دەبێت لە باشترین مۆبایلەکانی ئەمساڵ، چونکە بە پڕۆسێسەری Exynos 980 ـی پشتگیر لە 5G ـی سامسۆنگ کار دەکات و خاوەن یەکەی کارپێکەری بەتوانای Cortex-A77 ـە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی SA و دووانە NSA ـی 5G دەکات.

وا بڕیارە سبەینێ مۆبایلەکە نمایش بکرێت، هەر بۆیە زۆر لە چاوەڕوانیدا نامێنینەوە بۆ بینینی ئەم بەرهەمە نایابە لە لایەن Vivo ـەوە.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ