رەقەکاڵا
16, كانونی دووهم 2021
پرۆسێسەرەکانی ڕایزن بناسە

پرۆسێسەرەکانی کۆمپانیای AMD کە بە Ryzen ناوزەند دەکرێت چەندین نەوە و ژمارە و پیتی جیاوازیان هەیە بۆ ناسینەوە و زانین دەربارەیان لێرەدا زۆرینەی دەخەینە ڕوو
سەرەتا بەناوبانگترین پرۆسێسەرەکانی AMD بریتین لە زنجیرەکانی Ryzen 3 و Ryzen 5 و Ryzen 7 و Ryzen 9 ئەمانە گرنگترینەکانن لە پرۆسێسەرەکانی Ryzen وەک دیارە وەک ژمارە و وەک بەهێزیش بە ژمارە ڕیز کراون بەڵام ئەوە کە دەمێنێتەوە ژمارەکانی دوای ئەو 3,5,7,9ـن و لە سەرەتادا وشەی Ryzen ئاماژەیە بۆ ناوی پرۆسێسەرەکە
لە دوای هەر یەک لەمانە ژمارەیەک دێت بۆ نموونە Ryzen 7 1700X ژمارەی دوای 7 واتە 1 مانای ئەوە دەدات کە ئەو پرۆسێسەرە نەوەی چەنەمە،بێگوومان نەوەکان تاوەکو بەرز تر بن باشترە
دوای ئەو 7 و 1ـە ژمارەکی تر دێت کە لەم پرۆسێسەرەدا ژمارە 7ـتە و مانای ئاستی پرۆسێسەرەکە دەدات و هەتا وەکو بەرزتر بێت باشترە و بۆ نموونە پرۆسێسەری Ryzen 7 1800X لە پرۆسێسەری Ryzen 7 1700X باشترە
وە دوای ئەوە دوو ژمارە دەبینین کە 00ـە ژمارەی مۆدێلەکەیە و ئەم ژمارانە هەتاوەکو بەرزتر بن باشترە بۆ نموونە 25 لە 00 لە هەمان جۆر و نەوەی پرۆسێسەرەدا باشترە
وە دوای ئەمە پیتەکان دێن بۆ ناسینەوەی ئاستی پرۆسێسەرەکە کە لێرەدا دەیخەینە ڕوو:
یەکەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Mــە کە بە واتای Low Power دێت و تایبەتە بە لاپتۆپەکان و کاری ئاسایی رۆژانەی پێ دەکرێت وەک براوسەر و هەندێک شتی تر و بۆ گەیم ناگونجێت و وزە کەم بەکار دەبات
دووەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Uــە کە بە واتای Standard دێت واتە پرۆسێسەرێکی باشە بۆ کەسێکی ئاسایی بەڵام بەهەمان شێوەی پیتی M بۆ کاری قورس نەکراوە و بەڵام هەر ئاستی باشترە لە پرۆسێسەرەکانی پیتی M و بۆ کەسێکی ئاسایی پاشگری U گونجاوترینە و وزە کەم بەکار دەبات
سێیەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Hـە بە واتای High Performance دێت کە تایبەتە بە لاپتۆپەکان و بۆ کاری قورس و گەیم بەکاردەهێنرێت و بۆ کەسێکی ئاسایی پێویستی بەم پرۆسێسەرە نابێت و وزە زیاتر لە دوو مۆدێلەکەی پێشووتر بەکاردەبات و بەهێزترە
چوارەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Tـیە و بە واتای Low Power Desktop دێت کە لە کۆمپیوتەرەکانی سەر مێزدا بەکاردێت و بۆ کاری ئاسایی بەکاردێت و وزەیەکی کەم بەکار دەبات و بۆ گەیم و کاری مۆنتاژ و هەندێک کاری قورسی تر نەکراوە
پێنجەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی Gـیە کە تایبەتە بە کۆمپیوتەری سەر مێز و گرافیک کاردی ناوەکیان تێدایە(خارجي) وەک Vega 10 و Vega 11 و هتد….
شەشەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی پیتی Xــە کە بە هەمان شێوەی پیتی H واتای High Performance دەدات بەڵام ئەمیان تایبەتە بە کۆمپیوتەری سەر مێز و تایبەتە بە ئەنجامدانی کاری قورس و مۆنتاژ و چەند کارێکی تر و کەسێکی ئاسایی پێویستی بەم پرۆسێسەرە نابێت
حەوتەمین پیت کە باسی دەکەین پیتی XFR کە بە واتای High Performance دێت بە هەمان شێوەی پیتی X و بەڵام جیاوازی لەوەدەیا دەتوانرێت کرداری Over Clockـی لەسەر ئەنجام بدرێت کە کردارێکە دەتوانیت گێگاهێرتزی پرۆسێسەرەکە بگەیەنیتە کۆتا ئاستی خێرایی پرۆسێسەرەکە و تایبەتە بە ئەنجامدانی کاری قورس بۆ کەسی ئاسایی نەکراوە
هەشتەمین پیت کە باسی دەکەین خۆی لە خۆیدا پیت نییە بۆ نموونە هەر پرۆسێسەرێک پاشگری پێوە نەبوو وەک Ryzen 7 1700 واتە بێ هیچ پاشگرێک ئەوە بە واتای Standard دێت بۆ کۆمپیوتەری سەر مێز و بۆ ئەنجامدانی کاری ئاسایی درووست کراوە و بە کەڵکی کاری قورس و گەیم نایەت
جۆرێکی تر لە پرۆسێسەرەکانی Ryzenـمان هەیە بە ناوی ThreadRipper کە بەهێزترین پرۆسێسەرەکانی ڕایزنن و بۆ کەسی ئاسایی درووست نەکراون و دەکرێت بە 3 نەوەی جیا جیاوە و بەهێزترین پرۆسێسەری ڕایزن AMD Ryzen ThreadRipper 3990Xـە کە 64 ناووک لە خۆ دەگرێت
ئەمانە سەرەکیترین جۆرەکانی پرۆسێسەری رایزن بوون و جۆری دیکەی لاوەکیش بوونی هەیە
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.