گووگڵ 13, ئازار 2021

لە ڕێگەی دەرکەوتنیان لە سەکۆی گووگڵ ARCode، ناوی چەند مۆبایلێکی نمایش نەکراو دزەیان پێ کرا

 

 

هەواڵە دزەپێکراوەکان زۆرن لەسەر هەر بەرهەمێکی ئەلیکترۆنی پێش ئەوەی نمایش بکرێت، لە سۆشیاڵ میدیاکان و ماڵپەڕەکان کەسێک هەواڵ دزە پێ دەکات و سوپرایزی کۆمپانیایەک بەر لە وادەی خۆی تێک دەدات، ئەم جارەیان گووگڵە!، زانیاری لە بارەی چەند مۆبایلێکی نمایش نەکراو لە ڕێگەیەوە دزەی پێ کراوە

 

ئەمە لیستێکی تەواوی ئەو مۆبایلە نمایش نەکراوانەیە کە پشتگیری لە سەکۆی ARCodeـی کۆمپانیای گووگڵ دەکەن و لەوێدا دەرکەوتوون:

 

ASUS ZenFone 8 Flip

ASUS ROG Phone 5

LG Stylo 7

Motorola moto g(10)/Lenovo K13 Note

Motorola moto g(30)

Motorola moto g(100)

OPPO Reno 5 A

OPPO Reno 5 Pro+ 5G Bosch

Realme 8 Pro

Samsung Galaxy A32 4G

Samsung Galaxy A52 4G

Samsung Galaxy A72 4G

Samsung Galaxy A82 5G

Samsung Galaxy F62

Samsung Galaxy M62

TCL 20 Pro5G

Vivo X60 5G

Xiaomi Redmi K40 Pro/Pro+

Zebra TC21 WLAN Touch Computer

Zebra TC26 WWAN Touch Computer

Zebra EC50 WLAN Enterprise Computer

Zebra EC55 WWAN Enterprise Computer

ZTE Z6650S

تا ڕادەیەک ئەم مۆبایلانە پێشبینی کراو بوو نمایش بکرێن، جگە لە مۆبایلی Asus Zenfone 8 Flip کە مۆبایلێکی چەماوەیە بە پێی ناوەکەی بێت، ئەم مۆبایلە تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێکی لەسەر دزە پێ نەکراوە و تاوەکو ئێستا نەبیستراوە کە کۆمپانیای ئەیسووس بیەوێت مۆبایلی چەماوە درووست بکات، هەروەها هەر یەک لە مۆبایلەکانی Galaxy A52 5G و Galaxy A72 5G پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لە دووەمین کۆنگرەی Unpacked ساڵی 2021 نمایش بکرێت

سەرچاوە XDA Developers
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ