ئەپ و نەرمەکاڵا 6, ئەیلوول 2023

ئێستا Cinebench دەتوانێت توانای GPU تاقی بکاتەوە

 

ئەپی Cinebench کە ئەپێکی باوەڕپێکراو و لەمێژینەی تاقیکردنەوەی توانای CPU کۆمپیوتەرە، ئێستا نوێکراوەتەوە و بە ڕووکارێکی نوێ و زیاد کردنی تایبەتمەندی تاقیکردنەوەی توانای GPU.

ئەم تایبەتمەندییە لە Cinebench 2024 زیاد کراوە. بۆ ئەوانەی کە ئاگادار نین، ئەپی Cinebench تاقیکردنەوەکەی بە شێوەی پیشاندانی وێنەیەکە و چەندین جار ئەو وێنەیە دووبارە دەبێتەوە و ڕێندەر دەبێت و کاتی ڕێندەر کردنەکە هەژمار دەکرێت. ئێستا کۆمپانیای Maxon پەرەپێدەری ئەپەکە دەڵێت هەمان فایل بەکار دێت بۆ تاقیکردنەوەی GPU، بۆیە دەتوانیت ببینیت چەندێک GPU ـەکەت باشترە لە ڕێندەر کردن بەراورد بە CPU ـەکەت.

هەروەها ئێستا وەشانی نوێی ئەپەکە پشتگیری لە چیپی Apple M2 ـش دەکات لە کاتێکدا وەشانی پێشووتر تەنها پشتگیری Apple M1ی ئەکرد.

دەتوانیت کرتە لێرە بکەیت و ئەپەکە دابگریت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ