ئەپڵ 18, حوزه‌یران 2021

یوتیوب تایبەتمەندی picture-in-picture بۆ ئایفۆن و ئایپادەکان بەردەست دەخات

پێشووتر تایبەتمەندی picture-in-picture لە ئەپی یوتیوب بۆ بەکارهێنەرانی iOS بەردەست خرابوو، ڕێگەی بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئایپاد دەدا کە کاری دیکە لە دەرەوەی ئەپی یوتیوب ئەنجام بدەن لە کاتێکدا کارێکیان هەبێت، وە ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەرانی premium (بە پارە) بەردەستە تاوەکو ئێستا و ئێستا دەنگۆ هەیە کە بۆ بەکارهێنەرانی خۆڕایی و هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبێت

 

ئەپڵ پشتگیری تایبەتمەندییەکەی لەگەڵ وەشانی iPadOS 13 بۆ ئایپادەکان زیاد کرد و لەگەڵ وەشانی iOS 14 بۆ ئایفۆنەکان زیاد کرد، هەروەها ڕاپۆرت هەیە لەسەر ئەوەی بەکارهێنەرانی ئایپاد کە هەرچەندە لەوێشدا ئاماژە بەوە کراوە تەنها بۆ بەشدار بوانی بە پارەیە، لە ڕێگەی وێبگەڕی Safari ـەوە دەتوانن کارەکە ئەنجام بدەن، بەڵام بەکارهێنەرانی ئایفۆن تەنها لە ڕێگەی ئەپ و بە پارە دەتوانن دەستیان بە تایبەتمەندییەکە بگات

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ